لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا دڵزار دەکا

هاوڕێ مام خدر نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا دڵزار دەکا

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
هاوڕێ و برای ئازیز مامۆستا دڵزار

خۆشحاڵم كە ٩٨ ساڵەی تەمەنت پیرۆز دەكەم. و بەهیوام هەمیشە تەمەنت لە هەڵكشاندابێت بە تەندروستییەكی زۆر باش ،مایەی شانازیمانە كە هاوخەباتێكی وەك بەرێزتان. تێكۆشەر و نیشتمان پەروەر هەمیشە لەبەرەی گەلدابوونە بۆ داكۆكی لە مافە رەواكان و بەدیهێنانی داد پەروەری و یەكسانی چ بەقەڵەمەكەت وەك شاعیرێكی بە هەڵوێست و جوان نووس و نووسەر،چ وەك پێشمەرگەیەكی لە خۆ بردوو،كە بە درێژایی مێژووی ژیانت سەنگەری ئەو تێكۆشانەت چۆڵنەكرد ..بەهیوام بەبەردەوامی لە بار و دۆخێكی تەندروستدابیت..
هاوڕێ و برای دڵسۆزت
مام خدر
سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كورستان

٩\١\٢٠١٨

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail