لەناو رووبار و دەریاچەکان، لەسەر چیاکان و گردەکان و تەپۆلکەکان و دەشتاییەکان، لەناو کۆڵان و سەر سفرەی ماڵان و کۆبوونەوە سیاسییەکان، تەنانەت ئەو کۆبوونەوانەش کە لەبارەی پاراستنی ژینگە دەکرێن پڕن له پلاستیك.
ھەرێمی کوردستان بووەتە بازاڕی ساغکردنەوەی سەرجەم ئەو جۆر و بەرھەمە پلاستیکیانەی دژ بە ژینگەن، سەرجەمیشیان بەنرخێکی ھەرزان دەست دەکەون, چونکە لە رووی کوالێتیەوە خراپترینن و پلاستیکی جۆری دۆستی ژینگە نین.
لەلایەکەوە نەوت بووەتە نەفرەت بۆ ژینگە و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ھەوا و خاك؛ لەلایەکی تر بەرھەمەکانی پلاستیک ئه‌و نه‌فره‌تییه له ژه‌هراویكردنی ئاو و خاك و كوشتنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن، ھەردوو لایەنەکەش بە سپۆنسەری حکومەتی ھەرێم و بازرگانانی چاوچنۆک و بێ مۆڕاڵ چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ھاووڵاتیانیش بەھۆی نەبوونی ھوشیاری پێویستی ژینگه‌پارێزی بوونەتە قوربانی و بەکارھێنەرێکی زیادەڕۆ لە بڵاوکردنەوەی پلاستیك بە ھەموو شوێنێکی کوردستان، ئه‌مه‌ش له رێگای به‌كارهێنانی رۆژانه و گه‌شتیاری ناوچه سروشتییه‌كان و متمانه نه‌بوون به‌خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و ته‌مبه‌ڵی خوێنكردنه‌وه‌ی كه‌رسته رۆژانه‌ییه به‌كارهێندراوه‌كان.
لە کاتێک ھەرێمی کوردستان سیاسەت و ستراتیجێکی روونی نییە بۆ پاراستنی ژینگەی وڵات و کارگەکانی ریسایکلین بوونیان نییە و فڕێدانی پاشماوه‌كان له یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه، گرنگە و پێویستە ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و كه‌سایه‌تییه ژینگه‌پارێزه‌كان له‌گه‌ڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، به ئامانجی به‌رگریكردن له بنەمایەکی سەرەکی مافەکانی مرۆڤ بۆ ھەبوونی ژینگەیەکی خاوێن و تەندروست، تێبكۆشن بۆ:
1-كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی پلاستیك له وڵاتانی هه‌رێمی، له ئه‌گه‌ری هاورده‌كردنیشی پێویسته مه‌رجی هه‌بوونی كوالێتی ره‌چاوبكرێت و به‌پێی پێویستی جۆری كه‌رسته‌كان رێگا به‌هاورده‌كردنی بدرێت.
2-ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به هاماهه‌نگی پزیشك وپسپۆرانی بواری ژینگه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ئاسه‌واره ته‌ندروستییانه‌ی پلاستیك له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه ژه‌هراویانه‌ی له‌ژێر خاك و سه‌رخاك و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به تێپه‌ربوونی كات پلاستیك جێی ده‌هێڵێت.
3-پێویسته هاووڵاتییان له‌وه هوشیار بكرێنه‌وه كه فڕێدانی پاشماوه‌كانی پلاستیك رێگایه‌ك نییه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له خراپییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان؛ به‌ڵكو هه‌نگاوێكی كوشنده‌ییه بۆ ژه‌هراویكردنی نه‌وه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵات.
4-ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه و گۆڕینی تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، قوتابخانه‌كان، زانكۆكان، نه‌خۆشخانه‌كان و هوتێله‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكاكان، كۆ كاركردن بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی متمانه بۆ ئاوی خواردنه‌وه بگێڕدرێته‌وه و، له بری خواردنه‌وه‌ی ئاو له بوتڵی پلاستیك، ئاوی سه‌رچاوه سه‌ركییه‌كان بخورێته‌وه له رێگای په‌رداخی شوشه یان له مقه‌با دروستكراو.
5-كاربكرێت بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی خودی به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و بازرگانه چاوچنۆكه‌كان، به‌وه‌ی له پیسبوونی خاك و هه‌وا و ئاو رێگایه‌ك نییه بۆ راكردن و خۆپاراستن، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه ئاسه‌واره‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان و ناوچه‌كه.