جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جوزێف بایدن په‌یوه‌ندی كرد به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی‌و په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق كردوه، هاوكات حه‌شدی شه‌عبیش نیگه‌رانه له‌ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بایدن له‌باره‌ی پرۆسه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان له‌عیراق به‌تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دین‌و ئه‌نبار، ده‌ستخۆشی له‌حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی كردوه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی شه‌ڕی پاككردنه‌وه‌ی شاری تكریت.
هه‌ردوو سه‌ركرده (بایدن‌و ئه‌لعه‌بادی) پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕیوه، بایدن به‌هه‌مانشێوه ده‌ستخۆشی له‌نیشتیمانپه‌روه‌ری هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق‌و ئه‌و عێراقییانه كردوه كه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش په‌یوه‌ندیان به‌شه‌ڕی دژ به‌داعشه‌وه كردوه.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی‌و نیگه‌رانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌به‌شداری هاوپه‌یمانان‌و ئه‌مریكا له‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی شاری تكریت، به‌ڵام له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بایدن دوپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسایشی عێراق له‌ژێر رۆشنایی ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی‌و ڕێزی ته‌واو له‌سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی عێراق كرده‌وه.