لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان پڕ بێت لە ئاشتی و ئاوەدانی و ئازادی ..

جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان پڕ بێت لە ئاشتی و ئاوەدانی و ئازادی ..

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ،بەهیوام نوێژ و رۆژی هەمووان قبوڵ ببێت و مانگی پاککبونەوەی دڵەکان بێت لە گوناح و رق  لـــێبوونەوە و هەموو خراپەکارییەک..

هیوادارم ئەم یادە ئاینیە دەرفەتیکیش بێت بۆ  هێز و لایەنە سیاسیەکان لە کوردستان تا بەرژەوەندییەکانیان بەلاوە بنێن و هەمووان بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بۆ  ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کارکردن بۆ گەنجان و فراوانکردنی مافە فەردیی و مەدەنییەکان و بەهرەمەند بوونی تاکەکان لە ئازادییەکان و بەگەڕخستنی سەروەت و سامانەی ئەو کۆمەڵگایە بۆ خۆشبەختی خەڵکی وڵاتەکەمان، هیچ هۆکارێک شک نابەرم خەلکی ستەمدیدەی وڵاتەکەمان دوایی ٢٨ ساڵ لە حکومڕانی  هەر لەنێو دوو دڵی و دڵەراوکێ و برسیەتی و نەبوونی شەو و رۆژ بەڕێبکەن ..

جارێکیتر جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان ئاوەدان و ڕێز و خۆشەوسیتیم قبوڵ بکەن .. 

مام خدر

سکرتێری گشتی

 بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان 

٣\٦\٢٠١٩

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە