پیرۆزبێت ساڵی تازه‌ی 2016 به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌ی 2016 پێرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م هیوادارم ساڵی تازه ببێته ساڵی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گه‌لی كوردیشمان له ساڵی نوێ‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌ره‌و پێش ببات و ببێته ساڵی به‌دێهێنانی ئامانجه‌كانی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌ت سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تێروریستان و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ( داعش ) هه‌روه‌ك هیواده‌خوازین ساڵی 2016 ساڵی زاڵبوونی هه‌موو ئه‌و هێزانه بێت كه له دژی تیرۆر و تاریكپه‌رستان خه‌باتی بێ‌وچان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان و گه‌ریلا ، بێگومان گه‌لی كوردمان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له خه‌باتی بێ وه‌چاندایه له پێناو هێنانه‌كایه‌ی مافه‌ڕه‌واكانی . ئومێدی مه ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له ناوچه‌كه و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ببینێت تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی كه ئه‌مه‌ش به یه‌كگرتوویی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونه‌جیاكان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بخه‌ینه پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر چونكه گۆڕانكاری و هه‌ڵو مه‌رجی ناوچه‌كه هێنده خێران وا ده‌خوازێ كه به یه‌كگرتوویی رووبه‌رووی پێشهاته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌كان ببینه‌وه و سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرین كه‌هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له ناوچه‌كه رووبدات. له كۆتایدا هیوامه ساڵی تازه‌ی 2016 ساڵی خۆشی و ئاسووده‌یی تاك به تاكی گه‌لی كورد و كوردستانیان بێت .
مام خدر
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
کۆتایی دیسێمبەری ٢٠١٥
هەولێر