كۆمپانیای (Trend Micro) 10 رێنمای ستراتیژی دیاریكردوه بۆ به‌كارهێنه‌ران تاكو ئامێره تایبه‌تیه‌كانیان بپارێزن له‌هه‌موو جۆره هێرشێكی ئه‌لكترۆنی كه له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌درێژایی كاتژمێره‌كان له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كارده‌كه‌ن.
1. چاوخشاندنه‌وه به‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ دڵنیابونه‌وه‌ی له‌جۆری ئه‌و پاراستنه‌ی كه تۆره‌كه‌یان دابینی كردوه.
2. دانانی پرۆگرامه‌كانی پاراستن وه‌ك پرۆگرامه‌كانی پارستنی دیواری ئاگرین (Firewall)و پرۆگرامه‌كانی ساخته‌كاری‌و هه‌وڵبدرێت به‌رده‌وام ئه‌و پرۆگرامانه نوێ بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌ومیان هه‌یه به‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، یان ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌رێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه‌و له‌شوێنه گشتیه‌كاندا ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرن.
3. به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاكان وه‌ك پرۆگرامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕه‌كان ئایا تا چه‌نده سه‌لامه‌تن بۆ سه‌ردانكردنیان.
4. نوێكردنه‌وه‌ی براوزه‌ركانی ئینه‌رنێت له‌سه‌ر كۆمپوته‌ر، چونكه كۆمپانیاكان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی چاكسازی‌و دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنه ئه‌منه‌یه‌كانی ئه‌و پرۆگرامانه‌دان تاكو له‌هاككردن پارێزراوبن.
5. ئه‌گه‌ر تۆ به‌كارهێنه‌ری سیستمی ویندۆزیت پێویسته ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ت به‌رده‌وام چالاك بێت.
6. ئاگاداربون له‌و كورته نامه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی بۆت پۆست ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌خاوه‌نه‌كه‌شی دڵنیا بیت پێویسته هاوپێچه‌كانی نه‌كه‌یته‌وه تاكو له‌لینكه‌كه‌ی دڵنیا ده‌بێته‌وه.
7. ئاگاداربون له‌وه‌رگرتنی ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی كه داوای زانیاریت لێده‌كات وه‌ك داواكردنی زانیاری ده‌زگا دارایه‌كان‌و داواكاری زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئیمه‌یڵ‌و له‌و كاتانه‌دا پێویسته هیچ جۆره زانیاریه‌ك نه‌نێریت.
8. له‌كاتی هاتنی ئه‌و جۆره ئیمه‌یلانه‌ی مه‌ترسیانه هه‌یه پێویسته لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكرێته‌و تاكو رێنمای وه‌ربگریت.
9. ئاگاداربون له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه داوای داونلۆدكردنی پرۆگرام ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌ی دایانناوه، پێویسته له‌و كاته‌دا كردرای داونلۆد كردن بوه‌ستێنرێت.
10. شاردنه‌وه‌ی زانیاریه تایبه‌ته‌كانی خۆت له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه نمایشی ده‌كه‌ن له‌گۆشه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یاندا.