هونه‌رمه‌ندى گۆرایبێژ ئه‌یوب عه‌لى به‌رهه‌مێكى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه، هیواخوازه له داهاتوودا كارى كلیپى بۆ بكات، ده‌یكاته چه‌ژنانه‌ى بۆ هه‌وادارانى
له لێدوانێكى تایبه‌ت هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لى وتى نوێترین به‌رهه‌مه‌ى هونه‌رى كه بڵاوم كردۆته‌وه گۆرانییه‌كه به ناوى كه ئاواز هونه‌راوه‌ى خۆمه، کاری موزیک و دابەشکردنی لە لایەن “عارف شەکوری”یەوە بۆ کراوە، ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆکانی بەریتانیا و ئەمریکا بە بەشداری چەند ژەنیارێکی ناوداری بە ڕەگەز ئێرانی کە لە وڵاتی ئەمریکا كارى تۆماركردنى بۆ کراوە.
هونەرمەند ئەیوب عەلی هیوا دەخوازێت لە داهاتوویەکی نزیکدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى کاری کلیپی بۆ ئەنجامبدرێت، جێی ئاماژەیە ئێستا ئەم بەرهەمە وەک ڕێزێک و وەک جەژنانەیەک بۆ گوێگرانی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردۆتەوە.
له كۆتایى وته‌كانى ئەیوب عەلی دەڵێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر پەیج و ئەکاوەنت هەیە بە ناوی ئەوەوە، بەڵام تەنها پەیجی فەرمی هونەرمەند ئەم پەیجەیە (Ayub Ali FanClub)و هەر بەرهەمێکی هەبێت لەوێوە پێشکەشی گوێگرانی خۆی دەکات.
هونه‌رمه‌ند ئه‌یبو عه‌لى له دایك بووى شارى سلێمانییه، ده‌رچووى كۆلێژى ئه‌ندازیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه دواین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپى ” كوردم ” بوو به دوێت له‌گه‌ڵ گاره سازگار وتبووى.
https://www.youtube.com/watch?v=ZdIQ9M4RaYs