ئیداره‌ى چالاکییه ده‌ریاییه‌کانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا هۆشیاریدا له‌ئه‌گه‌رى هێرشى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆسه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له‌نێوانیشیاندا ته‌نکه‌ره نه‌وته‌کان. ئیداره‌ى چالاکییه ده‌ریاییه‌کانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا هۆشیاریدا له‌ئه‌گه‌رى هێرشى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆسه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له‌نێوانیشیاندا ته‌نکه‌ره نه‌وته‌کان.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه ئه‌م هۆشیارییه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا پاش لێدوانى به‌رپرسێکى ده‌ریایى کۆمارى ئیسلامى ئێران هات که رایگه‌یاندبو ده‌توانن ته‌واوى هێزى ده‌ریاى ئه‌مریکا له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌یه‌ک موشه‌ک تێکبشکێنن.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا ئه‌مریکا فشاره ئابورى و سه‌ربازییه‌کانى خۆى بۆسه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران زیادکردوه و له‌دواین هه‌نگاویشدا بڕیار قه‌ده‌غه‌کردنى کڕین و فرۆشتنى ستیل و مس و ئاسن و ئه‌له‌منیۆمى ئێرانى ده‌رکرد و که‌شتى فڕۆکه هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینکۆڵنیشى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاى ناوه‌ڕاست کردووه.
له‌دواین پێشهاتیشدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى موشه‌کى پاتریۆت نیشانداوه.