لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “شه‌نگال بەشێكی دانەبڕاوی كوردستانە” راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم لەبارەی كانتۆنی شه‌نگال

“شه‌نگال بەشێكی دانەبڕاوی كوردستانە” راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم لەبارەی كانتۆنی شه‌نگال

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

shangalسه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت شه‌نگال بەشێكی دانەبڕاوی كوردستانەو دامودەزگای فەرمی و ئیداریی تایبەت بەخۆی هەیە، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە هیچ جۆرە ئیدارەیەكی كارتۆنی و لەدەروەی ویستی خەڵكی شه‌نگال بەسەر ئەم دەڤەرەدا بسەپێنێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ فه‌رمیدا، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌خنه‌ له‌ پێكهێنانی‌ ئەنجومەنی ئێزدییەكانی شەنگال ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت “تاقمێك بەشێوەیەكی نایاسایی هەڵساون بە ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنێك بەناوی ئەنجوومەنی ئێزیدییەكانی شنگال بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دامەزراندنی كانتۆن لەم دەڤەرە خۆش بكەن.”

له‌به‌شێكی‌ تری‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمدا هاتوه‌ “هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە هیچ جۆرە ئیدارەیەكی كارتۆنی و لەدەروەی ویستی خەڵكی شنگال بەسەر ئەم دەڤەرەدا بسەپێنێت بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی كاردانەوەی توند دەبنەوە”.

ئەم هەڵوێستەی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوای ئەوە دێت، كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەسەر چیای شەنگال ئەنجومەنی ئێزدییەكانی شەنگال راگەیەنرا.

سەرچاوە رۆژنامەنوسییەكان، ئاماژە بەوەدەكەن دروستكردنی ئەو ئەنجومەنە هەنگاوی یەكەمی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە-یە بەرەو دروستكردنی كانتۆنی شەنگال.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەوڵی دابڕاندن و بەكانتۆنكردنی شنگال

دوای ئازادكردنی دەڤەری شنگال لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی و هەوڵی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوەی ژیان و سەقامگیری لەم دەڤەرە بە داخەوە لە ڕێكەوتی 14ـی 1ــی 2015 تاقمێك بەشێوەیەكی نایاسایی هەڵساون بە ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنێك بەناوی ئەنجوومەنی ئێزیدییەكانی شنگال بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دامەزراندنی كانتۆن لەم دەڤەرە خۆش بكەن.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم ڕەفتارە دژی ویستی خەڵكی ئێزیدی و تێكڕای خەڵكی كوردستانە. شنگال بەشێكی دانەبڕاوی كوردستانە و دامودەزگەی فەرمی و ئیداریی تایبەت بەخۆی هەیە. ئەركی بەڕێوەبردن و یارمەتیدانی خەڵك و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و پاراستنی شنگال لەسەر شانی ئەم دامودەزگەیە و، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە هیچ جۆرە ئیدارەیەكی كارتۆنی و لەدەروەی ویستی خەڵكی شنگال بەسەر ئەم دەڤەرەدا بسەپێنێت و، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی كاردانەوەی توند دەبنەوە. خەڵكی خۆشەویستی شنگالیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە شنگال بە شێوەیەكی فەرمی دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

 

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە