مرۆڤه‌كان هه‌میشه له نێوه‌ندی كۆمه‌ڵدا له كێشمه‌كێش و ململانێكاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ویست و ئاره‌زووه‌كانی خۆیاندا هه‌وڵی قۆرخكردن و له‌قاڵبدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن، به‌و واتایه‌كی تر هه‌میشه له نێوان ویست و خواست و بیروباوه‌ڕ و ئیراده‌كانیان له لایه‌ك و دابونه‌ریت و كلتور و حوكمه‌كانی كۆمه‌ڵ له لایه‌كی دیكه ڕوبه‌ڕووی پێكدادان ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر كۆمه‌ڵه كلتورێكی تایبه‌ت به‌خۆی حوكمی ده‌كات و به‌هۆیه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی پشتاوپشت فێركراون و بۆیان ماوه‌ته‌وه، به‌لاَم ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گریش هه‌یه به‌وه‌ی ده‌شێت هه‌ندێك یان زۆرێك له‌و نه‌ریتانه به پێی گۆڕانكاری دۆخ و پێشكه‌وتن و بیروباوه‌ڕه‌كانی مرۆڤه‌كانه‌وه پێویستی به پیاچونه‌وه و گۆڕانكاری هه‌بێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كێ به‌رپرسیاره و ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌و گۆڕانكاریانه بدات؟
خودی مرۆڤه‌كانی د‌رك به زه‌روره‌تی ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و دواتر به‌ڵێن به خۆیان و كه‌سانی تر ده‌ده‌ن پشكی هه‌ره زۆر و گه‌وره‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان. بۆ نموونه كاتێك مێژووی هاوڕێیه‌تی دوو مرۆڤی ڕه‌گه‌ز جیاواز ده‌بێته واقع و له هه‌مان كاتدا به‌ربه‌ست و ڕێگری لێده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه نه له خودی زه‌روره‌ت وپێویستی په‌یوه‌ندییه‌كه تێده‌گه‌ن ونه ماندوبوون له مێژووی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كه و نه ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن.
ده‌شێت هۆكاری زۆر هه‌بن له‌پشت ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و قبوڵنه‌كردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیا به‌خۆوه ده‌بینێ، كه به‌داخه‌وه خودی ژنان یه‌كێكن له ئه‌وله‌ویه‌تی هۆكاره‌كان، به‌لاَم ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كه‌ن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار له چاره‌نوسی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بده‌ن ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیان و زه‌ره‌ری بۆ هیچ كامله‌و ده‌وروبه‌ر نه‌بێت كه خوازیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی میزاجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زێكی تاكه كه‌سی و ساته‌وه‌ختی بێبنه‌ماوه‌بیانه‌وێت كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه بهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌ی بڕیاردان له‌و په‌یوه‌ندییه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌ركی دوولایه‌نه‌یه و بوێری و به‌هێزی هه‌ردووكیانی ده‌وێت نه‌ك پێداگیری لایه‌ك.
گرنگ بڕیاردانی لایه‌ك له‌سه‌ر حسابی ئه‌ویدی نه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سانی دیكه. چونكه به‌و شێوه‌یه مسداقیه‌ت نامێنێ و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ویتردا دێته ئاراوه و له هه‌مان كاتدا ماخواردن و سته‌مكاری بۆ لایه‌ك ده‌خوڵقێنێ.
بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه یه‌كێكه له ساده‌ترین مافی مرۆڤه‌كانی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه كه پێویسته بیپارێزن و داكۆكی لێبكه‌ن و نه‌یه‌ڵن هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ر به هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی خزمایه‌تی و نزیكی ببنه گرفت و كۆتایی هێنانی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌وه خودی مرۆڤه‌كان خۆیانن لاواز ده‌بن یان به‌هێز له به‌رامبه‌ر خودی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌ڵگرین. چونكه دواجار كۆڵدان و پاشگه‌زبونه‌وه له‌و بیروباڕه‌یان نه‌ك شكست به په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌هێنن ، نه‌ك ده‌بنه هۆی دڵشكاندن و بێمتمانه‌یی یه‌كێكیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویدی، به‌ڵكو بچوكردنه‌وه‌ی خۆیان و لاوازبونی كه‌سایه‌تیان نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر خودی خۆیان ، به‌وه‌ش بێئومێدی نه‌ك بۆخۆیان، به‌ڵكو پرسیار ده‌خاته سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش ناهێنێته ئاراوه، به‌وه‌ش كۆمه‌ڵ هیچ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنێك به‌خۆیه‌وه نابینێت و له هه‌مان كاتدا متمانه لاواز ده‌كات له نێوان مرۆڤه‌كاندا.
Kner_abdullah@yahoo.com