
“بههاى گهندهڵى خهمڵێندراو لهمساڵدا٢٧٥ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دینار بووهوتهنها پێنج ملیارو 381 ملیۆن دینار گهڕێندراوهتهوه”
دەستەی دەسپاکی هەرێم راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ لە ساڵی ٢٠١٨ دا رێژەی گەندەڵی زیادیکردووە و رێژەی گەندەڵی خەمڵێندراو نزیکەی ٢٧٦ ملیار دینار بووە.
رۆژی دووشەممە (١٥ی نیسانی ٢٠١٩)، سەرخێل هاشم بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان راپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ی تایبەت بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهای گەندەڵی خەمڵێندراو لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕەكەی ٢٧٥ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دینار بووە لەو بڕە پارەیەش تەنها پێنج ملیار و ٣٨١ ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە .
سەرخێل هاشم روونیکردەوە، كە نەبوونی دادگایەكی سەربەخۆ تایبەت بە دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان بۆتە گرفت لە بەردەم یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی لە كاتێكی زوودا.راشیگەیاند لە فەرمانگەی دادوەری دەستگیركردن و ئامادەكردنی ١٤٠ بڕیار بۆ ئامادەبون و دەرچوون هەبووە، بەڵام ٨٢ یان جێبەجێكراون و ٥٨یان جێبەجێنەكراون، هەروەها ٥٧ بڕیاری دەستگیركردن دەرچوو کە ٢٩ یان جێبەجێكراون و ٢٨یان جێبەجێنەكراون.
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم ئەوەشی خستەروو، كەیسەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ زیادی كردووە.بەپێ ئامارەكان لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١٧٠ كەیسی گەندەڵی ئاراستەی دادگا تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كراون، لەو رێژەیەش تا ئێستا تەنها ٣٣ كەیسیان یەكلاكراوەتەوە و ١١٧ كەیسیان لە دادگایە، ٣٠ كەیسیشیان گەڕێندراوەتەوە.