بەپێی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرزاییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە “کۆڵبه‌رێکی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ى له شوێنێکى به‌رزه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە، ئه‌وه‌ش به هۆکارى ئه‌وه‌ى له‌و کاته‌دا هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران ته‌قه‌یان لێکردوون”.
ماڵپه‌ره‌که ئاماژه‌ى به‌وه کردوه کۆڵبه‌ره‌که ناوى محه‌مه‌د ئیسماعیل زاده-یه و خێزانداره و باوکی منداڵێکه، ئه‌و کۆڵبه‌ره خه‌ڵکی گوندى سیسێــر-ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ وتوشیەتی “ئه‌و کۆڵبه‌ره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆڵبه‌ری دیکه‌دا که‌وتووه‌ته که‌مینی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌هۆی ته‌قه و ڕاوه‌دوونانه‌وه، له به‌رزاییه‌که‌وه به‌ربوه‌ته‌وه و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ی، گیانی له‌ده‌ستداوه”.
له‌ماوه‌ى چوار مانگی ڕابردوودا زیاتر له ۱٨کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندارکراون و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به ده‌یان ئه‌سپی کاسبکارانی کورد له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌وه له‌ناوبراون.
زۆرینەی کاری کۆڵبەری لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە و زۆرینەی ئەو کەسانەی لەبەر پەیداکردنی بژێوی ژیانیان خۆیان ڕووبەڕووی مەترسی دەکەنەوە کوردن.
لە ساڵی ٢٠١٦دا بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری هەنگاو کە گرنگی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، ٤٩ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون و ٤٧ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.