لاپەڕەی سەرەکی پرسی ئازادی ئالا سەڵاح.. ئەو کچە خوێندکارەی بوو بە سیمبولی شۆڕشی سودانییەکان

ئالا سەڵاح.. ئەو کچە خوێندکارەی بوو بە سیمبولی شۆڕشی سودانییەکان

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

«ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌كوژێت گوله‌ نییه‌ ، به‌ڵكوو بێده‌نگیی خه‌ڵكه‌»
عه‌لا سه‌ڵاح سمبوولی خۆپیشاندانه‌كانی سوودان ئه‌مه‌ی گوت !

ئالا سەڵاح کچە خوێندکارێکی زنکۆیە لە خەرتوومی پایتەختی سودان بوو بە سیمبولی جوڵانەوەی گەلانی سودان.

دوای کودەتاکەی سەر عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی سودان لەژیر فشاری ناروەزایەتیەکاندا ئالا بوو بە یەکێک لەو کەسایەتییانەی زۆرترین قسەی لەبارەوە کرا.

ئالا خوێندکاری بەشی ئەندازیارییە لە زانکۆی خەرتومی نێودەوڵەتی، لە دەستپێکردنی جوڵانەوە و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی سودانەوە، بە سەما و گۆرانیوتنەوە لەناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەراندا، گوڕ و تینێکی بەهێزی بە هاوڵاتیانی ناڕازیی سودان داوە.

بەشێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا ئالا بە پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک دەچوێنن.

ئالا تەمەنی ٢٢ ساڵە، بە بەرگە سپییە درێژەکەیەوە و بە گوارە شێوە مانگە پڕەکەی گوێیەکانییەوە بە دەم هوتافکیشان و جۆشدانی نارەزایەتیەکانەوە بوو بە سیمبولی خۆپیشاندانەکان.

ئالا لە خۆپیشندانەکانی ڕۆژی دووشەممەدا چووە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەدەم گۆرانییەوە هاواری دەکرد “شۆڕش”، ژنانی دەورووبەریشی هێزی زیاتریان پێدەدا و بەو جۆرەش زیاتر بوو بە سیمبولی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سودان و، ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەوە.

وێنەکەشی هەر لەسەر ئۆتۆمبێلێک لە سێیەم ڕۆژی بەشێک لە ناڕەزایەتییەکاندا گیراوە و بووە بە سیمبولی جوڵانەوەکانی خەڵکی سودان.

لانە هارونی وێنەگری ئەم وێنە بەناوبانگە لە لێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، “سەرەڕای ئەوەی کامێراکەم پێنەبووە، بەڵام لەبەر گرنگیی ساتەکە خێرا بە مۆبایلەکەی خۆم وێنەکەم گرتووە.”هارون دەربارەی ئالا دەڵێت، “ئالا هەوڵی دەدا ئومێد و وزەی باش بە خەڵک بدات و ئەنجامیشی دا، ئەو نوێنەرایەتیی ژنانی سودان دەکات، ئیلهامیان پێ دەدات و چیرۆکی ژنانی ئەو وڵاتەی ئەفریقامان بۆ دەگێڕێتەوە، ئەو ژنێکی نایابە.”

ئالا کە دروشمی “شوێنی ژن ماڵە”ی گۆڕی بۆ دروشمی “شوێنی ژن شۆڕشە”، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک نوێنەر و سیمبولی ئەم جوڵانەوە بەهێزە ناسێنرا، کە کۆتایی بە ڕژێمی ٣٠ ساڵەی عومەر حەسەن بەشیر هێنا.بەپێی زانیاریی میدیاکان، نیوەی خۆپیشاندەرانی سودان لە ژنان پێکهاتوون. ژنان جگە لە دژایەتیکردنی دەسەڵاتەکەی بەشیر، ڕووبەڕووی ئەو شێوازە لە توندوتیژی جێندەری و نێرسالارییش بوونەتەوە، کە لە وڵاتەکەیاندا ڕەگی داکوتاوە و دەیانەوێت لەگەڵ دەسەڵاتەکەی بەشیردا لە بێخەوە دەریبهێنن.

بەرەبەیانى ١١ى نیسان، پاش ٣٠ساڵ مانەوەى لەسەر کورسى حوکمڕانى، بە هەمان هۆکاری هاتنە سەر دەسەڵاتی بەهۆی زۆری هەژاری لەلایەن سوپاى وڵاتەکەیەوە  لەپۆستەکەى دوورخرایەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=bj81G9u0Cho

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە