مێدیا ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌یه له كارتیكردن له بارى ده‌رونى وه‌رگر ,ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕینى سه‌رجه‌م سنوره‌كان به‌شێوازێكى خێرا, لێره‌دا بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆى خێرا گه‌یشتنى به‌سه‌رجه‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ بێگومان كاریگه‌ریه ده‌رونیه‌كان به‌جێدێڵیت له سه‌ر تاك پاشان خێزان ودواتریش كۆمه‌ڵگه.
ئه‌مڕۆ مێدیا ده‌توانێت ڕۆڵێكى گه‌وره ببینێت له ئیداره‌دانى قه‌یرانه‌كات، به‌تایبه ئه‌و قه‌یرانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له ڕ‌وى ئه‌منیه‌وه تێى كه‌وتوین, به نمونه مێدیاو ئیداره‌دانى قه‌یرانى شه‌ڕى دژ به‌تیرۆر, له كاتێكدا ده‌بینین كه شه‌ڕى دژ به تیرۆر ئه‌مڕۆ له مێدیاى كوردى به تایبه‌تى بووه‌ته هۆى خزمه‌تكردن به به‌به‌ره‌ى دژ هه‌ندێك جار ئه‌و خزمه‌ته ڕاسته‌وخۆیه یاخود ناڕاسته‌وخۆ, به قه‌صده یان به‌قه‌صد نیه,هه‌موو ئه‌م گریمانانه و چه‌ندین گریمانه‌ى تر , له ڕوماڵكردنه مێدیاییه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكان به‌دیده‌كران.
لێره‌دا ده‌بینین كه چۆ ن به وشێوه‌یه كاریگه‌رى خۆى له خزمه‌تكردنه‌كان بۆ هه‌ر به‌ره‌یه‌ك بیه‌وێت بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر, هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت مێدیا ڕۆڵى خۆى ببینێت له ئیداره‌دانى ئه‌م قه‌یرانه كه ئه‌مڕۆ كوردوستانى تێكه‌وتووه, چۆن ده‌بینین به‌رده‌وام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كرێن و ڕاهێنانیا پێده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستى ڕاهێنه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و شاره‌زای بوارى سه‌ربازى, به هه‌مان شێوه‌ش گرنگه و ده‌كرێت له سه‌ر ده‌ستى شاره‌زایانى نێوده‌وڵتى وناوخۆیی بوارى مێدیا كۆنفرانسێكى گه‌وره ببه‌سترێت بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسى جێبه‌جێكار یاخو ته‌نفیزى ده‌زگاكانى مێدیا له كوردوستان ,په‌یامنێره‌كانى به‌ره‌ى جه‌نگ له ڕ‌وى زانیارى شێوازى ڕوماڵكردنه‌كان پڕچه‌كى زانیارى بكرێن.
ده‌شێت مێدیاكار له بواره‌كه‌ى خۆى هه‌ڵگرى په‌یامى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی بێت به‌تایبه‌ت له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه كه ژیانى هه‌موو تاكێك له‌م كۆمه‌ڵگه ڕوبه‌ڕوى مه‌ترسی بۆته‌وه , ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به خودى خۆى ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌رپرسی ته‌نفیزى ده‌زگاكه له پشت ئه‌م پارێزگارى كردنه‌وه نه‌بێت , كه‌واته هه‌ر ده‌زگایه‌كى مێدیایی له كوردوستان ده‌شێت به‌ته‌واوه‌تى خۆى بخاته ژێر ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌وه .
هه‌ندێك له مێدیاى كوردى چه‌ندین جار كه‌وته ئه‌و داوه‌ى كه مێدیاى تیرۆریسته‌كان بۆیان دانابوون و وایان لێهاتبوو ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆش بوبێت له خزمه‌ت تیرۆریستان‌دا بوون, به‌و مانایه‌ى له كاتێكدا تیرۆریستان چالاكیه‌كى خۆیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه ,لێره‌وه ده‌گوازرایه‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى مێدیاى ئه‌له‌كترۆنى و پاشان بۆ مێدیا بینراوو بیسراوه‌كان.
كێشه و قه‌یرانى مێدیایى لێره‌وه ده‌ستى پێكرد, لێره‌وه ناپرۆفیشناڵێتى ده‌ركه‌وت, لێره‌وه زانین و نه‌زانین ده‌ركه‌وت, لێره‌وه قه‌یران قه‌یرانى به‌دواى خۆیدا هێناو تائێستاشى له‌گه‌ڵ بێت به‌شێك له مێدیاكانمان له ناو ئه‌و گێژاوه نه‌هاتونه‌ته ده‌روه.
له یه‌كێك له وتاره‌كانمدا باسم له بونى پسپۆڕى سه‌ربازیكرد وه‌ك ڕاوێژكار له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن به مه‌به‌ستى نه‌كه‌وتنه هه‌ڵه‌ى هه‌واڵى سه‌ربازی به‌ره‌كانى جه‌نگ, به‌تایبه‌ت له‌بونى ئه‌م جه‌نگه نه‌خوازراوه‌دا, به‌ڵام جگه له له‌چه‌ند مێدیایه‌كى كه‌م نه‌بێت گوێ به‌م مه‌سه‌له یه نه‌درا, هه‌ر بۆیه مێدیا لێره‌دا شكستى به‌خۆیه‌وه بینى له ڕ‌وى ڕوماڵكردنه سه‌ربازیه‌كان به‌تایبه‌تتر ڕوماڵكردنه‌ڕاسته‌خۆیه‌كان.
لێره‌وه ده‌كرێت مێدیاكان پێدا چونه‌وه‌یه‌ك به پلان و به‌رنامه‌كانى خۆیان له‌ڕوى سه‌ربازیدا بكه‌نه‌وه, ده‌كرێت هه‌مه ئاهه‌نگیه‌ك له‌نێوانیاندا ئه‌نجامبدرێت له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان, پێویسته ئه‌كادیمیه‌كانمان ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستن له به‌ڕێكردنى ئه‌م قه‌یرانه‌دا و ته‌نها كۆنفرانسه لۆكاڵیه‌كان له بۆنه و یاده‌كاندا به‌سنین, لایه‌نى ئه‌كادیمى ته‌نها ئه‌وه نیه له ناو هۆڵه‌كانى خوێندن له ڕ‌وى نه‌زره‌ریه‌وه به چى به خوێندكاره‌كانیان ده‌ڵێن, ده‌شێت له‌ڕێگه‌ى یه‌ك خستنى ده‌نگ و پلان و به‌رنامه كانیان لۆدێكى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى دروست بكه‌ن و هه‌وڵى به‌ستنى كۆنفرانسێكى گه‌وره‌بن وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا , چونكه وه‌ك ده‌زانرێت تیرۆریستان به‌رده‌وامن له به‌كارهێنانى باشترین ته‌كنیكى مێدیایی, كه‌بێگومان مه‌به‌ستیانه جه‌نگه ده‌رونیه‌كه‌یان بگاته ناو هه‌موو خێزانێك, ده‌یانه‌وێت داگیركردنه‌كان له ناوخۆوه هه‌ڵبقوڵێت به ڕوخانى بارى ده‌رونى تاكه‌كان . لێره‌وه مێدیاكان هه‌نگاوى جدى بنێن له‌پێناو ئیداره‌دانى ئه‌م قه‌یرانه.
*مامۆستاى په‌یوه‌ندى گشتى نێوده‌وڵه‌تى له زانكۆى سلێمانى