رۆژی یه‌كشه‌مه 10-2-2019، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر، رێكخراوی رۆژی وه‌رزشی كوردستان، له پرێس كۆنفڕانسێكدا، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یك له پاڵه‌وانان و وه‌رزشوانانی كوردستان پرۆژه‌ی دیاریی كردنی رۆژی وه‌رزشی كوردستانی ئاشكراكرد، ئامانج و كاره‌كانی خۆیان بۆ میدیاكاران و ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، پاڵه‌وان و وه‌رزشوانایش به شێوه‌یه‌كی زۆر باش وه‌ڵامیان بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌بوو، به‌ڵێنی هه‌موو پاڵپشتییه‌كیاندا له رووی مادی مه‌عنه‌وه‌یه، خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی، كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دونیا له كوردستانیش ئه‌م رۆژه هه‌بێت.
له وڵاتانی وه‌كو توركیا، ئێران، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌حره‌ین، ژاپۆن، هیندستان، مالیزیا، رووسیا، ئه‌مریكا و ده‌یان وڵاتی دیكه ساڵانێكی زۆره رۆژێك هه‌یه بۆ وه‌رزش، ئێمه‌ش وه‌كو رێكخراوی Kurdistan Sports Day ده‌مانه‌وێت له كوردستان رۆژێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش ده‌ستنیشان بكرێت، وه‌كو چۆن رۆژی ئاڵا هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه، وه‌رزشیش هه‌مووان كۆبكاته‌وه و سیمایه‌كی وه‌رزشی به وڵات ببه‌خشین.
ئەم پرۆژەیە موڵکی هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆیان بە خاوەنی دەزانن، هه‌ر وه‌رزشوانێك، هه‌ر میدیاكارێكی وه‌رزشی، هه‌ر به‌رپرسێكی وه‌رزشی و هه‌ر وه‌رزشدۆستێكی ئه‌م وڵاته خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌بێ ره‌چاوكردنی ره‌نگ و بیركردنه‌وه و شار و شارۆچكه، ده‌مانه‌وێت رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش هی هه‌مووان بێت و هه‌مووان به‌شداریی بكه‌ن.
ئامانج له پرۆژه‌كه چییه؟
ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌رزش به كلتور بكرێت، جوڵه‌یه‌كی وه‌رزشی له كوردستان دروست بێت، رۆژێك بۆ رۆژمێری كوردستان زیاد بكه‌ین، هه‌موو رۆژێكمان له‌یه‌كتری نه‌چێت و ئه‌مڕۆمان له دوێنێ و سبه‌یمان له‌مڕۆ نه‌چێت.نامانه‌وێت وه‌رزش ته‌نیا له رۆژێك قه‌تیس بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت وه‌كچۆن 365 رۆژ ئاڵای كوردستان به‌رزه و ده‌شه‌كێته‌وه و پیرۆزه، به‌ڵام له رۆژی ئاڵا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌وه‌كانمان تۆخ ده‌كه‌ینه‌وه، ئاواش هه‌موو رۆژێك گرنگی به وه‌رزش بده‌ین، به‌ڵام له رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ وه‌رزشی ئه‌م وڵاته دروست بێت و قه‌باره و مافی خۆی پێبدرێت، پیشانی بده‌ین دوای تێكشكانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌له‌مه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا دێت، كورد وه‌كو هه‌میشه ئاشتیخوازه و خه‌ریكی وه‌رزش و ژیان ده‌بێت و ته‌سلیم نابێت و به‌هیواوه له سبه‌ی ده‌ڕوانێت.
دیاریی كردنی رۆژه‌كه و هۆكاه‌ركه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ئه‌م رۆژه به هی خۆیان بزانن، نه‌مانویستووه ئه‌م بۆنه‌یه نیشتیمانییه به هیچ شتێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه، پێشنیار ده‌كه‌ین رۆژی 4/4 ببێته رۆژی وه‌رزشی كوردستان، له ده‌ستپێكی به‌هاردا له كوردستان كه‌شێكی له‌بار هه‌یه هه‌مووان بێنه مه‌یدان و سه‌ر شه‌قام دوای زستانێكی سارد ده‌ست به وه‌رزش بكه‌نه‌وه.
ئامانج له پرۆژه‌كه چییه؟
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان ده‌مانه‌وێت ئه‌م رۆژه ببێته رۆژێكی فه‌رمی و له رۆژمێری حكومه‌تدا ئه‌م رۆژه وه‌كو رۆژی وه‌رزشی كوردستان دانی پێدابنرێت، ده‌زانین ده‌ستمان داوه‌ته كارێكی گه‌وره و ئامانجی گه‌وره، به‌ڵام به هیمه‌تی هه‌مووان پێداگیری له‌سه‌ر به‌ئامانج .گه‌یشتنی ئه‌م پڕۆژه نیشتیمانییه ده‌كه‌ین.
.
.