برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات
بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان..
بە بۆنەی (٢٦)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بەردەوام بن لە کار و بەرنامەی داهاتووتان بۆ خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو بۆنەیەتان پیرۆز دەکەین، جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواکانی گەلە خۆڕاگرەکەمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت.. هەر سەکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتى كوردستان
٢٥ـی ئابی ٢٠٢١