

لەمەراسیمەکەدا عەبدولکەریم عومەر وەزیری دەرەوەی کانتۆنی جزیرە قسەی کرد و کردنەوەی نوسینگەکەی لە هەموو قارەمانانی ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی کورد بەگشتی پیرۆزکرد و سوپاسی خەڵکی باشووری کوردستان و لایەنەکانی کرد کە هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان یان کردوە.
عومەر وتی:” ئێمە لە ماڵی خۆمانین، داوا لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە تا ئێستا هەڵوێستی خۆیان نیشان نەداوە، با بێت بەیەکەوە لەم قۆناغە ناسکەدا مێژویەکی نوێ بنوسینەوە و دەرگای ئێمە کراوەیە”.
لەدانیشتنێکدا هاوڕێ مام خدر لەگەڵ بەرپرسانی کانتۆنەکان و نوێنەریان لەهەرێمی کوردستان کۆبونەوە و هەمو هاوکاری و پاڵپشتیەکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی پێ راگەیاند ، شیاوی باسە ئەو هەڵوێستە بوە جێگای خۆشحاڵی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا و جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کرایەوە .