رێكه‌وتی 22 ی ئابی 2021 ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی هاورێی خه‌باتگێرمان (هاشم مه‌لا عه‌لی ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌ركوكی بزووتنه‌وه‌كه‌مان تێده‌په‌رێت . له كاتێكدا یادی یه‌ك ساڵه‌ی گیانله‌ده‌ستادنی هاورێ هاشم ده‌كه‌ینه‌وه گیانی هاورێمان هه‌میشه له‌ته‌كماندا له تێكۆشان و خه‌بات له‌گه‌لماندایه و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دروستكرد.
هاشم مەلا عەلی لەساڵی ١٩٥٣ لەگوندی قەرەسالم لەناوچەی شێخ بزێنی شاری کەرکوک چاوی بۆژیان هەڵهێناوه، ناوبراو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە تێکۆشان و خەبات کردووە و پەیوەندی کردووە بە یەکێتی گشتی قوتابیانی کە دەکاتە رێکخراوی قوتابیانی حزبی شیوعی لە یەکێتی گشتی قوتابیانی کار‌و چالاکی زۆری ئەنجامداوە، هەروەها هاشم مەلا عەلی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لەشاری کەرکوک لەگەل شانە نهێنیەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک کاری کردووە و لەبواری سیاسیش‌دا رۆلێکی زۆری هەبووە هەمیشە پاڵپشتی خەباتی هەر چوار پارچەی کوردستانی کردووە. بۆ دیموکراتی و ئازادی تێکۆشانی کردووە، پاشان لە ساڵی 2010 دەکرێتە بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەماوەی 10 ساڵی کارکردنی وەکو بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەردەوام لە خەمی دۆزی کوردا کاری کردووە لەگەل لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان.
هاوڕێمان هاشم مەلا عەلی جگەلەوەی خەباتگێڕێکی دێرینی بزاوتی چەپ و گۆشکراو بەو ڕێبازە بوو . لەبەر کاریگەری و ڕۆڵی بەرچاوی لە شاری کەرکوک و تێکەڵاوی لەگەڵ تەواوی پێکهاتە جیاوازەکان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون لەلایەن سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی ناوەندی کەرکوکی پێ بسپێردرێت وەک بەرپرسی ناوەند دەست بەکار بێت و تا ڕۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکی زۆر دڵسۆزانەو خاکیانە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات و بەڵکوو تا دوا ساتەکانی ژیانی لە بارەگای ناوەندی کەرکوک دەبێت و گیانی پاکی دەسپێرێت.
له ساڵیادی كۆچی دواییدا وێرای سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانی ، پێویستبوو یادێكی پڕ شكۆ و شایسته به خه‌بات و گه‌وره‌یی هاورێ هاشم سازبكرابا به‌ڵام په‌یوه‌ست به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ته‌ندروستی و په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا نه‌تواندرا .
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی زیندووی هاورێ هاشم مه‌لا عه‌لی
یادت بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌خێر.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان