بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووسی گەورەی گەلەکەمان مستەفا ساڵحمان بیست ،مستەفا ساڵح کەریم لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا یەکێک لە سیما دیارەکانى بوارى روناکبیرى و رۆژنامەگەرى کوردى بووە و لە سەرەتای کاری رۆژنامەنوسیدا لە ساڵی ١٩٥٦ لە رۆژنامەی ژین کاری کردووە، دواتر بووە بە سکرتێری نوسینی رۆژنامەکە، لە ساڵی ١٩٦٨ گۆڤاری ڕابەری دەرکردووە، لەبواری پەروەردەیشدا ماوەی ٣٢ ساڵ مامۆستا و بەڕێوبەر وسەرپەرشتیار بووە .

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاوخەمی لە خانەوادە و هاوڕێیان و دۆستانی ڕادەگەیەنین و لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە لەبواری نووسین و ئەدەب و کاری رۆژنامەگەری .
١٦\١٢\٢٠١٨ – هەولێر