لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چەند سەر سەرۆک قەوارەکی سیاسی دەستگیرکراون و دواینیشیان هێرش کراوەتە سەر ماڵی سەرۆکی (بەرەی گەل) و بەو هۆیەوە بەداخەوە قوربانی لێکەوتەوە .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێڕایی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان،بۆ هەر کێشەیەک، پێویستە لەرێگای یاسا و عورفی مەدەنیانە چارەسەر بکرێت و هێزە ئەمنیەکان بە دوور بگیرێت لەهەموو ناکۆکیەکی ناوخۆ کە ئێمە چەندین ساڵە هەوڵدەدەین هێزێکی نیشتیمانیمان هەبێت بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان .
لە هەمانکاتدا ئەو جۆرە رەفتار و کردەوانە لە بەکارهێنانی هێز بۆ گرتن و سزادانی دەنگ و رەنگە جیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان بە رەفتارێکی نامەدەنی و نا دیموکراتی دەزانین و شیوازێکە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادییە سیاسییەکان لەهەرێمی کوردستان .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٢\٨\٢٠٢٥