دوای دوو مانگ لە شەڕێکی نابەرامبەردا سوپای تورکیا و گروپە ئیسلامیە تیرۆرستەکان بە نوێترین و پێشکەوتووترین چەکی سەردەم بەهاوکاری گروپ و تاقمە ئیسلامیە بەکرێگیراوەکانی بەناوی (سوپای سوریای ئازاد) بە شێوەیەکی وەحشیانە کەوتونەتە گیانی خەڵکەکە و کوشتاری بەکۆمەڵ لە هەندێک ناوچە بەڕێوەچوە و سەدان هەزار خەڵکیان،لەبەردەم کارەستێکی مرۆیی گەورەدا راگرتووە ..
ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانیە ئەو دەوڵەتانەی کە بانگەشەی درۆزنانەی جەنگی دژی تیرۆر و مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەن، چاوی خۆیان لەئاست ئەو کارەساتەدا نوقاندوە خەریکە لە عەفرین کارەساتێکی گەورەیی مرۆیی ڕوودەدا .
پێویستە خەڵکی ئینساندۆست وئازادیخوازی جیهان بەرامبەر بەم ملهوڕی و تیرۆریزمەی دەوڵەتی تورکیا و دەستوپێوەندە ئیسلامیەکانی لە سوپای بەناو “سوریای ئازاد” بێدەنگ نەبن. دەوڵەتانی ئیمپریالیستی وڵاتە زلهێزەکانیش، خەریکن لەسەر کوشتاری خەڵکی چەندین شاری وەکو موسڵ و حەڵەب و رەققە و ئێستاش عەفرین بەسەر دانیشتوانەکانیاندا، جەنگی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن ، کە ئەمە جێگای قبوڵ نیە و پێوسیتە بە زووترین کات گەماڕۆی سەر عفرین رابگیرێت .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بانگەوازی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان،رێکخراوە مرۆیی و ئینسان دۆستەکان،دەزگاکانی راگەیاندن و پارێزەران و چالاکوان و گەنجان و ژنان دەکەین ،بەردەوام بین لە فشار و چالاکیەکانمان بۆ بەرگەگرتن بە کارەساتێکی تری مرۆیی کە خەریکە بەبەرچاومانەوە روودەدا .
بژی بەرگری و خۆراگری خەڵکی عفرین
نەفرەت لە تیرۆرستان و داگیرکەران
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٧ی مارسی ٢٠١٨