سەرلەبەيانی رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ١٥-٧-٢٠١٥ شاندێکی بزوتنەوەکەمان کە پێکهاتبو لە بەرێزان هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاورێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سياسی و هەژار هەورامی ئەندامی پەيوەنديەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری حزبی ديموکراتی کوددستانی ئێران،یان کرد. لەلایەن بەرێزان مستەفا هجری سکرتێری حزبی دیموکرات و محمد سالح قادری و سەديق دەرويشی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ..
لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ئێران و ناوچەکە و جیهان بەچڕی باسی لێوەکرا و هەردولا دیدوبۆچونی خۆیان لەسەر رووداو و ئاڵوگۆڕەکانی ئەو دواییانە خستەروو ، بەشێکیتری دانیشتنە تەرخان کرابو بۆ هەڵوێست و کارە هاوبەشەکانی هەردولا لە پرسە نیشتیمانی و چارەنوسسازەکان کە لەم بارەیەوە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبێ گوێدانە ئینتمای حزبی داکۆکیکار و هاوپشتی کوردان بوە لەهەر شوێنیک بوبن و ئەو هەڵوێستەی بزووتنەوە بەرزنرخێندرا ، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و مێژووی نێوان هەردولاکرایەوە و وەفدی بزووتنەوەکەمان بەگەرمی بەڕێکران ..