سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠\٤\٢٠١٦ وەفدێکی حزبی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی ئیبراهیم زێوەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر، سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیان لێکرا .
لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ئیران و ناوچەکە بە گشتی باسیان لێوەکرا و هەردوولا دید و بۆچون و سیاسی خۆیان خستەڕوو لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسندنەکانی ناوچەکە ، شیاوی باسە هەردوولا جەتیان لەسەر ئەوە کردەوە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان و یەکدەنگی و یەک هەڵویستی لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان ، هێز و قورسایی کورد لەناوچەکە بەهێزتر دەکا و سەرکەوتنێکی زیاتریشە بەسەر گروپە ئیسلامیەکان کە بەهەموو شێوەیەک لەهەوڵدان بۆ پەرتەوازەیی کورد و گەڕانەوەی کۆمەڵگا بۆ سەدە تاریکەکان کە ئەمە دژی خواست و ویستەکانی خەڵکی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسیەکان کە بەدرێژایی زیاتر لە سەد ساڵی رابردوو خەباتی بۆ مەدەنیەت و ژیان و یەکسانی و ئازادی کردووە و لەم پێناوەشدا قوربانی گەورەی داوە .
لەکۆتاییدا وەفدی حزبی دیموکراتی کوردستان بەگەرمی بەرێکران .