لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

رۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠١٧/٥/٢٩، شاندێكی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ بەرێزان ( بەهمن حسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هاوڕێیان گۆران جلال و هیوا سه‌ید سلیم و بیكه‌س قادر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ) سه‌ردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و له‌ لایه‌ن هاورئ مام خدر سكرتێری گشتی  و هاوڕێیان خلیل محموود و قهار محمد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هاشم مەلا علی ئەندامی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لە سەرەتادا وەفدی میوان سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد بەهۆی هاوکاری و هاوپشتی كۆنگره‌ی نویه‌می حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان و رۆڵیان لە سەرکەوتنی کۆنگرەکە،لای خۆشیانەوە هاوڕییانی بزووتنەوەکەمان ئەمەیان وەکو ئەرکێکی هاوڕێیەتی و نیشتیمانی و حزبایەتی باس کرد .دواتر وەزعیەتی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کوردستان و عێراق و ناوجەکە بەچڕی باسی لێوەکرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو ، لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی لەلایەن هاوڕێیانمانەوە بەڕیکران و جەخت لەسەر پەیوەندی و نزیکی نێوانیان کرایەوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە