لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەی نەوتی کەرکوک لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە

هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەی نەوتی کەرکوک لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

Table of Contents

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی ھەناردەی نەوتی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابردووەوە گفتوگۆکان سەبارەت بە پرسی نەوتی ناوچەکێشەلەسەرەکان دەستیپێکردووە بەڵام لەم چەند ھەفتەیەی دواییدا گفتوگۆی چڕتر ئەنجامدراون و پێشبینیش دەکرێت ھەر لەم مانگەدا بگەنە ڕێککەوتنێک.

ئەو سێ سەرچاوەیە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، باسیان لەوەشکردووە، فوئاد حسێن وەزیری دارایی و سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت بەھۆیەوە ھەناردەی نەوتی کەرکوک و کێڵگەکانی دەوروبەری بگەیەندرێتە ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئەمە لەکاتێکدایە بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە لەسەر ئێران، نرخی نەوت ماوەیەک بەرزبووەوە و سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە ھەوڵی دابەزاندنی نرخی نەوتدایە و دوێنێش نرخەکە چەند دۆلارێک دابەزی.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، دەکرێت عێراق بەشداربێت لە زیادکردنی بەرھەمی نەوتی جیھان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail