هیومان ڕایتس وۆچ: پێدەچێت ئەو هێرشانە بچنە خانەی پێشێلكردنی یاساكانی جەنگەوە
هیومان ڕایتس وۆچ: لەهێرشەكانی توركیادا 7 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ورچ ڕایدەگەیەنێت پێویستە لێكۆڵینەوە لە چوار هێرشی توركیا دژی پەكەكە لەناوخاكی عێراق بكرێت كە پێدەچێت ئەو هێرشانە بچنە خانەی پێشێلكردنی یاساكانی جەنگەوە.
لەما فەقییە، جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، ساڵێك زیاتر بەرلەئێستا توركیا چوار هێرشی سەربازی لەناوخاكی عێراق كردوەتە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، بەڵام 7 هاوڵاتی مەدەنی لەوهێرشانە كوژراون و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، دەشڵێت: سەبارەت بەچۆنێتی هێرشەكان شایەتحاڵ و وێنەو بەڵگەی دێكۆمێنتاری هەیە كەئەوە دەسەلمێنێت ئەوانەی كوژراووبرینداربون هاوڵاتی مەدەنی بون و پێدەچێت ئەم هێرشانە بچنە خانەی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییەوە.