
رۆژی یەکشەممە ـرێکەوتی ٢٨\١٠\٢٠١٨ وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کەپێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محموود و نەهرۆ عاڵایی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ بەهنەم حسێن هاوسەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوڕێیان گۆران جلال و هیوا سید سلیم و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..
لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و عێراق لەدوایی دەرچوونی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان باسی لێوەکرا و هەردوولا ڕاو دیدو بۆچوونی خۆیان تاوتوێ کرد .
لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعی هێزە چەپ و ئازایخوازەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و بڕیاردرا کە ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هێزە چەپەکان بەردەوام بێت و فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی توانا و هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان یەکبخرێت .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .