به‌رێزان / هاوڕێیان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی كرایه سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی عێراق له شاری به‌غدا . بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات و پێمان وایه كه ده‌بێت هه‌رچی زووتره ئه‌نجامده‌رانیان ئاشكرا بكرێن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه له پێناو رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه كه ده‌بێته هۆی پشێوی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ری زیاتر ،ئێمه وای ده‌بینین به‌ئامانج گرتنی باره‌گای حزبی شیوعی عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆرانكاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه حزبی شیوعی توانی ده‌نگێكی زۆری هاوڵاتیانی سته‌مدیده و زه‌حمه‌تكێش له خۆی كۆبكاته‌وه كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌دڵی نه‌یارانی چه‌پ و مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنخوازه‌كان نیه .
وێرای دووباره سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م كاره تیرۆریستیه ،پشتگیری خۆمان بۆ حزبی شیوعی عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
٢٦\٥\٢٠١٨