سازگار عبدول صاڵح:
ئاشكرایه سه‌روه‌ری یاسا‌و جێبه‌جێكردنی یاسا له هه‌روڵاتێكدا ده‌گه‌ڕبَته‌وه بۆ بوونی ده‌ستورێكی تایبه‌ت به‌و هه‌رێمه یان ئه‌و وڵاته كه سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و یاساییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستوره ، وه‌ك ده‌زانرێت تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی نیه ، هه‌رچه‌نده له ڕۆژی (22/8/2006) پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان دانرا له( 4/6/2009) وه‌ك پرۆژه‌ی ده‌ستور په‌سه‌ندكرا ،به‌ڵام به هۆی ناكۆكیه سیاسی و یاساییه‌كانه‌وه تائێستا ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره نه‌بووه‌ته ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی ، و نه‌یتوانیوه سنوری په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش بۆشایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری له هه‌رێمدا دروستكردووه، وه تائێستا و رابردووش‌دا پێشێلكارییه‌كی زۆر له جێبه‌جێكردنی یاساكاندا كراوه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه ده‌ستورییه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره هه‌م له‌گه‌ڵ واقعی سیستمی سیاسی كوردستان و هه‌م له چوارچێوه‌ی ده‌ستوره‌كه‌دا دژیه‌كییه‌ك به‌دی ده‌كرێت له نێوان ماده‌كاندا، له دیارترین ئه‌و دژیه‌كیانه‌ش له مادده‌ی (1) ی پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان -عێراق(2009) دا هاتووه كه سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا په‌رله‌مانیه، به‌ڵام به پێی مادده‌ی ( 65 )ی هه‌مان پرۆژه ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی به 24 ده‌سه‌ڵا ت دیاریكردووه ، به‌پێی ئه‌م ماده‌یه بۆمان ده‌ده‌كه‌وێت كه سیسمی حوكمرانی له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكایه‌تی یه نه‌ك په‌رله‌مانی ،چونكه له سیستمی په‌رله‌مانیدا سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی لاوازه ئه‌مه دژیه‌كیه‌ك دروستده‌كات له‌گه‌ڵ مادده‌ی یه‌كه‌م كه سیستمی په‌رله‌مانه‌یه، وه له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین هه‌ڵی تر له‌مه‌پرۆژه ده‌ستوره‌دا
دانانی ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی به خاڵی گرنگ بۆ ئێستای كوردستان دا ده‌نرێت ،چونكه ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین ده‌ستور بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ نزیكبونه‌وه و باسكردن له هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كه به بێ بوونی ده‌ستور هێنانه‌دی ئه‌م خه‌ونی ئه‌گه‌رێكی قورسه، بۆیه گرنگه كه ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره هه‌موار بكرێته‌وه به جۆرێك كه گره‌نتی جێبه جێكگردنی یاساكان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات به جۆرێك دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌گه‌ڵ واقعی سیستمی سیاسی‌دا بگونجێت و ماده‌و بڕگه‌كانی له‌گه‌ڵ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندا بێت. ئه‌مه‌ش به ڕیفراندۆم كردن بۆ دانانی ده‌ستورێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌لتورو سه‌قافه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بێت وه ناوه‌ندنی كۆكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌گونجاندی ڕا جیاوازه‌كان و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بێت ،
بۆیه كاتێك باس له ده‌ستور ده‌كرێت واته باس له سه‌روه‌ری وڵاتێك ده‌كرێت بۆیه پێویسته به جۆرێك دابڕێژرێت كه:-
1- گره‌نتی جێبه جێكردنی تێدا بێت كه جیهه‌ی ته‌نفیز دیاری بكرێت كه كێ ده‌بێت، وه‌گره‌نتی چی‌یه كه ئه‌م ده‌ستوره وه‌ك ده‌ستوری عێراق پێشێل نه‌كرێت؟؟
2- ده‌ستور بۆ فه‌تره‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو دانا نرێت ، به‌ڵكو پێویسته بڕگه‌و ماده‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه كه له‌گه‌ڵ ئێستا‌و داهاتووشدا بگونجێت و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدرێت كه‌مترین جار هه‌موار بكرێته‌وه ،ئه‌مه‌ش به مانا ی ئه‌وه نایه‌ت كه مرونه‌تی تێدا نه‌بێت چونكه هیچ ده‌قێك ماده‌یه‌ك ڕه‌ها نیه كه نه‌توانرێت بگۆڕێت .
3- فره ڕایی له دانای ده‌ستوردا به شێوه‌یه‌یه‌ك بێت یه‌كڕیزی نیشتیمانی تێدا پارێزراو بێت و ه‌هه‌وڵبدرێت بۆ قبوڵكردنی ڕا جیاوه‌زه‌كان و پێكه‌وه گونجاندنی كلتور‌و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان كه له هه‌رێمدا هه‌ن .
4- داڕشتنه‌وه‌ی مادده‌كان به جۆرێك بێت كه‌متریت هه‌ڵه‌ی تێدابێت ، هه‌م له ڕووی زمانه‌وانی و شێوازی داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كان، هه‌م له ڕووی دژیه‌كی له نێوان ماده‌و بڕگه‌كاندا هه‌روه‌ك له پرۆژه ده‌ستوره‌كه‌دا هه‌یه
5- ئه‌م ده‌ستوره به‌یه‌كه‌م ده‌ستور داده‌نرێت له هه‌رێمی كوردستاندا بۆیه پێویسته له ئێستادا صراعه‌كان هه‌م له‌سه‌ر ئاستی سیاسی هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌ستوری وه‌لاوه‌بنرێت كار بكرێت بۆ یه‌كخستن و یه‌كگرتوویی سیاسی یاسایی له بری ناكۆی و ململانێكان ئه‌مه‌ش له پێناو دانانی ده‌ستورێك كه مافی هاوڵاتیانی تێدا ده‌سته‌به‌ر كرابێت و كه‌مترین پێشێلكاری تێدا بكرێت.