به‌پێی نوسراوێكى کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان کە ئاڕاستەى وەزارەتى تەندروستى کردووە، هێنانی ئەو ده‌رمانانە کە ساختەبوون و بەشێوەى قاچاخ هاوردە کراون ده‌ستی ژماره‌یه‌ك پزیشکى تێدابووه و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی ساخته لە بازاڕەکانى هەرێم ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى ناچارکردووە لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست بكات بۆ به‌دواداچوون و بنه‌بركردنی ئه‌و ده‌رمانانه و ده‌ستگیركردنی قاچاخچییه‌كان.
لیژنه‌كه پێكهاتووه له کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و هێزی تایبه‌ت و پۆلیسی شاره‌وانیه‌كان.ئەم لیژنەیە ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگێکدا زیاتر له ٢٠ قاچاخچی ده‌ستگیر کردووە و ژماره‌یه‌ك نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌شى داخستووە و بە بڕی ١٣٩ ملیۆن دیناریش غه‌رامه‌ی ژمارەیەک ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌ى دیکەى کردووە.
به‌شێك لە پزیشكان و ده‌رمانسازان ده‌ڵێن خواردنی ئه‌و دەرمانە ساختانەى کە ده‌هێنرێنه كوردستانه‌وه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر نه‌خۆش دروست ده‌كەن و گرفتى تەندروستى زۆریان لێدەکەوێتەوە.
لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەبەرایەتییەکى تایبەت هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر‌و پێداویستی پزیشکی، بەڵام تا ئێستا پرسی هاوردەکردن و بوونى دەرمانی ساختە لە بازاڕەکانى هەرێم بنەبڕنەکراوە.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەنێوان مانگى کانونی دووەم بۆ مانگى ئابى ئەمساڵ، بەتۆمەتى هێنان و ساخکردنەوەى دەرمانى ساختە ١٧ کۆمپانیاى هاوردەکردنى دەرمان ڕاپێچى دادگا کراون و ٣٠ کەسیش دەستگیرکراون کە پزیشکى دەرمانساز و خاوەنى دەرمانخانە و مەندوبیان تێدایە.
سەرچاوە ئێن ئاڕ تی