رۆژی پێنج شەممە رێكه‌وتی 3/8/2017 شاندێکی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كه‌پێکهاتبوو له هاورێ مام خدر سكرتیری گشتی و هاورێ نه‌هرۆ جلال ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ، به‌شداری مەراسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین كۆنگره‌ی پارتی كرێکاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانیان كرد و بروسكه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە و ئەندامانی کۆنگرە کرد ، ئەمەی خوارەوە درقی بروسکەکەیە :
زۆر به‌رێز / لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان ،ئەندامانی کۆنگرە ..
سڵاو و پیرۆزبایی ….
به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌ستنی گۆنگره‌ی دووه‌می پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان هیوادارین كۆنگره‌ی دووه‌م له كار‌و راسپارده‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ئامانجه‌كانی بپێكێت.
به‌رێزان …
هه‌لومه‌رجی كوردستان و ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌رده‌بێت گه‌لی كوردستانیش وێرای تێكوشین و خه‌باتی به‌رده‌وام له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌رووی دۆخێكی تایبه‌ت ده‌بێته‌وه بۆیه‌پێویسته هه‌موومان به‌گیانی به‌رده‌وامی هه‌ولدان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان تێكۆشینمان په‌ره پێی بده‌ین و دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دا بشكێنینه‌وه ،. هه‌ر لێره‌وه‌ش هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه پێویسته ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره به تێروانین و چاره‌سه‌ر و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه چارسه‌ر بكرێت و پێویستیشه حیزبه چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان هه‌نگاوی جیدی بهاوێژن و ریزه‌كان یه‌كبخه‌ینه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان .
جارێكی دیكه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازین و جه‌خت له سه‌ر قووڵ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه…
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان