(25/8/1995 ) له هه‌ڵ و مه‌رجێكی جیاواز وله بارودۆخێكی هه‌ستیار دا( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه خۆی راگه‌یاند .له‌یادی (21 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ، وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان جه‌خت له سه‌ر ئامانجه‌كانمان له هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ده‌كه‌ینه‌وه . هه‌میشه له‌م پێناوه‌شدا تێكۆشینه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین ..
هه‌رله‌م یاده‌دا پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواده‌كه‌ین هه‌رچی له توانادا هه‌یه بخرێته گه‌ر و هێزه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن . هه‌رلێره‌شدا له‌م دۆخه ناجێگیرو مه‌ترسیداره‌ی كوردستان دووپاتی گرنگی ئه‌ركی لایه‌نه چه‌پ و دیموكراته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه دڵنیاشین به‌رپرسیارێتی زیاتریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، بۆیه وای به‌باش ده‌زانین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاوتر چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان بێنه پاڵ یه‌كتر و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بینینی رۆڵی مێژووییان له‌م قۆناغه‌دا ..
جارێكی دیكه له بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان