رۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی ٢/١٤\٢٠١٦ ، شاندێكی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنی كورد لە سوریا بە سەرۆكایەتی ابو سابر سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد ،لە لایەن هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێیان خلیل محمود و نهرۆ جلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازی كران .
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق ناوچەکە بەگشتی باسیان لێوەكرا ،هەردوولا بە راشکاوانە دید و بۆچونەکانی خۆیان لەمەر کێشە و گرفت و قەیرانەکان ئاڵوگۆڕکرد ،تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان و لەلایەن هەردوولاوە رۆڵی شەرڤانان و پێشمەرگە لەم بارەیەوە بەرز نرخێندرا ، لەکۆتاییدا پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر كرایەوە و رۆڵی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بەرزنرخێندرا .