رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠١٨/٦/١١ شاندێكی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوو لە دكتۆر شاخەوان كارگێری مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی و جەلال سمایل و قانع كارگێرانی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندیەكان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان كردو لەلایەن هاورێیان خلیل محمود و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هەژار هەورامی و رێدار كانبی ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەكان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە باسیان لێوەكرا و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی بەتایبەت هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاردانەوەکانی و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان خرایە بەر باس ،هەردوولا دید و تێڕوانیەکانی خۆیان خستەڕوو ،لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی مێژووی ونزیکی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران .