76
هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی هاوڕێ( بەهمەن حسێن ) پەیامێکی سەرەخۆشی رادەگەیەنێت و تێیدا هاتووە ( بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ بەهمەن ڕادەگەیەنین، یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان لەدەستدا و لە دڵەوە نیگەران و خەمبار بووین و بەهیواین بە زووی ئارامی بگەڕیتەوە بۆ دڵ و دەروونمان )
هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی هاوڕێ( بەهمەن حسێن ) پەیامێکی سەرەخۆشی رادەگەیەنێت و تێیدا هاتووە ( بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ بەهمەن ڕادەگەیەنین، یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان لەدەستدا و لە دڵەوە نیگەران و خەمبار بووین و بەهیواین بە زووی ئارامی بگەڕیتەوە بۆ دڵ و دەروونمان )هاوڕێ مام خدر ڕایدەگەیەنێت( کۆچی هاورێ بەهمەن، خەسارەتێکی گەورەیە لە بزووتنەوەی چەپ و هێزی ئازادیخوازی و کەلێنیکی گەورەی بۆ ئێمە و هاوڕێیان جێهێشت )
لە کۆتاییدا، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەڵێت( بە درێژەدان بە کار و پرۆژەکانی هاورێ بەهمەن و بەردەوامی بە رێگای ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ئەو، بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین .)