سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات لە خاڵە سنورییەكانی هەرێم رۆژانە سەدان تەن كاڵا بەبێ دانی گومرگ داخڵ دەكرێت بە بیانوی ئەوەی ترانزێتەو بۆ سوریا دەچێت لەكاتێكدا بۆ ناوخۆ بەكاردەهێنرێت، یاخود لەگومرگ دەبەخشرێن. دەشڵێت؛ بەرپرسانی باڵا لەپشت ئەو كارەوەن.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، رۆژی دوشەممە (٢٩\٧\٢٠١٩)، لەنوسینێكدا لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك، رایگەیاند”ئه‌م تاڵانیه‌ش ده‌بێت ڕابگیرێت.”عەلی حەمەساڵح هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرپرسانی باڵا لە پشت ئەو “گەندەڵییە قێزەون”ەوەن كە نەدانی دەیان ملیۆن دیناری گومرگەو وتوشیەتی”به چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له پشت بازرگانی و خۆدزینه‌وه‌وەن له گومرگ. ڕۆژانه سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ.”
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتوشیەتی”کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه،) ده‌ڵێن: ترانزێته‌وبۆ سوریا، من یه‌ک مانگه سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌مو ئه‌م کاڵایانه بۆ ناوخۆیه‌و بۆ خۆدزینه‌وه له گومرگ ئەوە ده‌کرێت.”
وتوشیەتی”رۆژانه هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی ٩٠ دۆلاره، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌و گومرگ نادرێت.”
ئاشكراشیكردوە”ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به یه‌ک نوسراو کراوه بایی چوار ملیۆن دۆلارە.”
جەختیشی كردۆتەوە”عه‌فوی گومرگی له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان هه‌یه‌و ئه‌مه‌یه وای کردوه داهاتی گومرگ که‌م بێت.”
عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكردوە كە کۆی ئه‌م دۆسیەیە خراوه‌ته به‌رده‌ست وه‌زیری دارایی و لای خۆیەوە له هه‌وڵدایە بۆ ڕێگری جدی له‌م “تاڵانییه”و پێویستیشی به پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی.”
بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح “سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره هاوکار بێت.”