لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، د. عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ پەسەندکردنی و کاری جدیش لەسەر پلە باڵاکان دەکەن بۆئەوەی دەرماڵەکانیان ڕێکبخەنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، لیژنەی دارایی پەرلەمان داوایکردووە، بەشێک لەپارەی ئەو موچە باڵایانە ببڕدرێت و بخرێتەسەر موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
بەوتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی، ئەو چاکسازییەی دەستیان پێکردووە، نزیکەی ملیارێک بۆ ملیارو نیوێک دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
ناوی ئەو وەزیرو ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانە کە پۆستیان نەبینیوەو خانەنشینکراون بەپلەی باڵا:
سهرچاوه: ماڵپهڕی ئێس ئێن ئێن