ئامادەکردنی: بارزان ئه‌كره‌م – سایتی ئاشتی
توانا عوسمان محه‌مه‌د, له دایك بووی شاری كفری ساڵی 1991ه, ساڵی 2010 ده‌ستی به پیشه‌ی ناوبژیوانی كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نێكی لاویدایه چاوه‌ڕێی داهاتووه‌كی گه‌شی لێده‌كرێت، رۆژنه‌ش به‌رده‌وام مه‌شقی خۆی ده‌كات،لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سایتی ئاشتی توانا ووتی: پیشه‌ی ناوبژیوانی وه‌ك كارێكی پیرۆز بوو له لام وه كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بۆیه بڕیارمدا ئه‌م پیشه‌یه بكه‌م، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكیشم له شاری هه‌ولێربوو، یه‌كه‌م كه‌سیش كه یارمه‌تیدام ناوبژیوانی نیّوده‌وڵه‌تی سیروان سه‌لمان بوو به‌رێوه‌به‌ری ئێستای ناوبژیوانانی شاری هه‌ولێر زۆر سوپاسی ده‌كه‌م، له سه‌ره‌تدا ماڵه‌وەمان پێیان ده‌ووتم ئه‌م كاره‌مان پێ‌باش نییه ! مافی خۆیان بوو چونكه كارێكی قوڕسه توشی كێشه ده‌بی له‌م وڵاته، ئه‌و ناوبژیوانە زیاتر دواو و گوتی: یه‌كه‌م یاریم له 22-9-2011 بوو له خولی نایابی كوردستان وه‌ك ناوبژیوانی چواره‌م, له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانیش هه‌ستێكی تایبه‌تم هه‌یه, سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م زۆر یاریی گرینگم به‌رێوه‌بردووه له‌وانه 20-5-2015 یاریی كۆتای خولی نایابی كوردستان‌م به‌ڕێوه‌برد له نێوان یانه‌ی سلێمانی و زێره‌ڤانی, ده‌رباره‌ی هه‌له‌كردن توانا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی, كه‌س نیه هه‌له نه‌كات منیش یه‌كێكم له‌وانه, گرینگ ئه‌وه دوباره‌نه‌بێته‌وه, له ساڵی 2012 له سه‌رتای ده‌ستپێكی پیشه‌كه‌م بووم له یاری لاوانی هه‌لۆ و لاوانی هه‌ندرێن یاریگا پرببوو له ئاو په‌نالتیه‌ك هه‌بوو بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ڵام هه‌ژمارم نه‌كرد, چونكه دووربووم له روداوه‌كه, دواجار هه‌ندرێن له یارییه‌كه براوه‌بوو, سوپاس بۆ خوا نه‌بوومه هۆكار بۆدۆڕاندنی یانه‌كه, جاریِكی تریش له پاڵاوتنه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی یاری سه‌رچنار خاك فاولێكم هه‌ژماركرد له بنه‌ڕه‌تدا په‌نالتی بوو به‌ڵام نه من نه‌یاریده‌ده‌ركه‌ش نه‌ی بینی, ئیتر ئه‌مه یارییه هه‌له‌ش ده‌كرێ لێره‌وه داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌م, توانا ده‌لێت: هه‌ر كه‌سێك كارێك یان پیشه‌یه‌ك بكات ئاوات و ئامانجی خۆی هه‌یه, ئامانجیم په‌نا به‌خوا ببمه ناوبژیوانێكی نێوده‌وله‌تی ئه‌كه‌ر خوای گه‌وره ویستی له سه‌ر بێت, یارییه‌كانی خولی عێراقی به‌رێوه ببه‌م, با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین هاتنی فرانك دبلیكر زۆر سودی بۆمان هه‌بوو ه‌و زۆر گرینگی به كه‌سایه‌تی مه‌ش و راهێنانی ناوبژیوان ده‌دا, داواشی لێده‌كردین هه‌رده‌م ده‌م به خه‌نده بین, له كۆتایدا توانا سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به ناوبژیوانی ئینگلیزی مارك كلاتنبیرگ و ناوبژیوانی ئیتالی نیكۆلای ریزۆلی.