بایۆگرافی:
ناوی تەواوی فیدریکۆ گارسیا لۆرکا یە، لە ٥/٦/١٨٩٨ لە باشووری ئیسپانیا لە دایك بووە، باوکی کشتیار و دایکیشی مامۆستا و مۆسیقار بووە، لە هەرزەکاریدا حەزی لە شانۆ و مۆسیقا بوو.
کاتێك مامۆستای پیانۆی لۆرکا لە ١٩١٦ دا مرد، ئیتر ئەو ڕووی کردە نووسینی پەخشان و پاشتریش شیعر.
لە ١٩٢٩-١٩٣٠ سەفەری خوێندنی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان کرد ، لە ساڵی ١٩٣٣ شدا سەردانی ئەرجەنتینی کرد.
سێ ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی جەنگی ناوخۆی ئیسپانیا، لۆرکا سەفەری بۆ غەرناتە کرد لە باشووری ئیسپانیا بۆ لای خانەوادەکەی، بەڵام لە ١٩/٨/١٩٣٦ و ڕۆژێك دوای براکەی لە لایەن میلیشیا نەتەوەپەرستەکانەوە بە دیلگیراو کوژرا.
کارەکانی:
فیدریکۆ گارسیا لۆرکا رەنگە دابنرێت بە یەکێك لە دیارترین شاعیرانی ئیسپانیای سەدەی بیستەم، ئەو لەگەڵ هۆنراوەدا دەقی شانۆیی نووسیوە، لۆرکا لە (٥) ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٩٨ لە (فۆنتەی ڤەکیرۆس) لە دایك بووە کە شارۆچکەیەکی بچوکە، چەند میلێك دوورە لە غەرناتە، باوکی کێڵگەی هەبوو لە ناوچە پیتدارەکانی (ڤێگا) لە دەوری غەرناتە، و کۆشکێکی دڵکراوەی هەبوو لە ناوەندی شار. دایکی کە زۆر خۆشەویست بوو لای لۆرکا، پیانۆژەنێکی زۆر بە توانا بوو، پاش ئەوەی گارسیا لۆرکا خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد، بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن چوو بۆ زانکۆ و لە بەشی یاسا لەگەڵ خولە ئاساییەکاندا بەردەوامیی بە خوێندن دا، یەکەم پەڕتووکی لە ساڵی ١٩١٩ دا نوسی بە ناوی (تێڕوانینەکان و سەفەر)، ئیلهامی ئەم نووسینە لە سەفەرێکەوە سەرچاوەی گرتبوو بۆ ناوچەی قەڵا ساڵی ١٩١٧.
لە ساڵی ١٩١٩ دا لۆرکا سەفەری بۆ مەدرید کرد، و هەتا پانزە ساڵی داهاتوو تێیدا مایەوە. وازی لە زانکۆ هێنا، ئەو بە تەواوی خۆی تەرخان کرد بۆ هونەرەکەی. هەستا بە پێشکەشکردنی شانۆگەریی، خوێندنەوەی شیعر لە شوێنە گشتیەکاندا، و کۆکردنەوەی گۆرانیە میللیە کۆنەکان. لەم ماوەیەدا گارسیا لۆرکا (جادووی پەپولە)ی لە ١٩٢٠ دا نووسی، ئەو شانۆیەی بووە هۆی هەماڵینی فەزیحەتگەلێکی گەورە کاتێك ئامادەکراو بەرهەم هێنرا. لەساڵی ١٩٢١ (پەڕتووکی هۆنراوەکان)ی نووسی کە کۆمەڵێك قەسیدە بوون لەسەر فۆلکلۆری ئیسپانی نووسیبوونی. بابەتە میللیەکانی لۆرکا زیاتر سەرنجی جەماوەری بەلای خۆیدا ڕاکێشا، وەك فلامینگۆ و ڕۆشنبیریێتی قەرەج. لە ساڵی ١٩٢٢دا یەکەم فیستیڤاڵی (گۆرانی فلامینگۆ)ی ڕێکخست، کە تیایدا بەناوبانگترین گۆرانیبێژی ناخدار و گیتار ژەن بەشداری تێدا کرد. گۆرانیەکی قوڵی ناواخنداری یەکێك لە هۆنراوەکانی ساڵی١٩٢٠ی لۆرکای تێدا چڕی. لەم ماوەیەدا گارسیا لۆرکا بووە ئەندامێك لە گروپی هونەرمەندان کە ناسراوبوون بە نەوەی ٢٧. کە تێیدا (سلفادۆر دالی) و ( لویس بونوێڵ)ی تێدا بوو، شاعیری لاویان ئاشنا کرد بە سوریالی. لە ساڵی ١٩٢٨ پەڕتووکی پەخشانی(گۆرانییەکانی قەرەج)ی چاپکرد کە ناوبانگێکی زۆر بەربلاوی بە گارسیا لۆرکا بەخشی. تەنانەت تا خۆشی لە ژیاندا بوو ئەو پەڕتووکە حەوت جار چاپکرایەوە.
لە ساڵی ١٩٢٩ دا گارسیا لۆرکا چوو بۆ نیویۆرك، بووە دراوسێی شاعیری دڵخواز (هارڵم)، ئەو گیانی ئەفرۆ- ئەمریکی خۆشدەویست، کە(گۆرانیە قوڵەکان)ی ئیسپانی یادی ئەوی دەخستەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ دا گارسیا لۆرکا گەڕایەوە ئیسپانیا.
دوای ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسپانیا و لە کۆنگرەی ئاسایی دووەمی یەکیەتی فیدراڵی قوتابیانی ئیسپانیادا لە نۆڤەمبەری ١٩٣١دا بەشدار بوو. ئەو کۆنگرەیە بڕیاریدا بە دروستکردنی شوێنگای تایبەت لە شێوەی خێوەت، لە ناوەندی مەدرید بۆ بەهەمهێنانی کاری گرنگی شانۆیی بۆ جەماوەر. ئەم شانۆیە لە دواییدا لە لایەن کۆمپانیای شانۆی سەفەریەوە دەگوێزرایەوە بۆ زۆر لە شارو دێ و شارۆچکەکانی ئیسپانیاو نمایشکردنی کاری شانۆیی کلاسیکی ئیسپانیا لە شوێنە گشتیەکاندابۆ جەماوەر، هەندێك لەو نمایشتانە لە کارەکانی خودی گارسیا لۆرکا بوون، لەوانە: سێ تراجیدی گەورەی زەماوەندی خوێن١٩٣٣، یێرما١٩٣٤، خانووی بەرنابا ئەلبا١٩٣٦ ، کە لە لایەن هەمان کۆمپانیاوە ئامادەکراو پێشکەشکرا.
ڕووداوی بزرکردنی لۆرکا:
لە ساڵی ١٩٣٦ لۆرکا لە ناوچەی گارسیا دادەنیشت، کە ناوچەی لەدایك بوونی خۆی بوو، لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی ئیسپانیادا لە لایەن سەربازەکانی فاشیستەوە دەستگیر کرا، ئیدی لە ١٧ یان ١٨ی مانگی ئۆگەستی ساڵی ١٩٣٦ و دوای مانەوەی چەند ڕۆژێك لە زیندان سەربازەکان بردیان بۆ بینینی زڕ براکەی (مانۆیل فیرناندز مۆنتی سینۆس)، کە پێشتر سۆشیالیست و پارێزگاری غەرناتە بوو، سەربازەکان کوشتبویان و بە شەقامدا ڕایاندەکێشا. کاتێك گەشتنە گۆڕستان، سەربازەکان (گارسیا کۆرکا)یان ناچارکرد لە ماشێنەکە دابەزێت، کەوتنە لێدانی بە قۆناغە تفەنگ و پاشان بەر دەستڕێژی گوللەیان دا، پاشتریش پەڕتووکەکانی لە (پلازا دیل کارمێن) ی غەرناتە سووتێنران و پاشتریش هەموو نووسراوەکانی قەدەغەکران.
ئێستاشی لەگەڵدابێت کەس نازانێت لاشەی شاعیری ناوداری ئیسپانی(فیریکۆ گارسیا لۆرکا) لە کوێ شاردراوەتەوە.
ئەمانەش بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتییە لێهاتووەن:
هۆنراوەکان:
١- تاکەکان ١٩٢٧
٢- قەسیدەی گۆرانی فلامینگۆ ١٩٣٢
٣- تێڕوانینەکان و سەفەر ١٩١٨
٤- گەڕان بەدوای خێودا ١٩٩٨
٥- سەرخۆشی مردنی زۆرانبازی گا و قەسیدەکانی دی ١٩٣٧
٦- پەڕتووکی هۆنراوەکان ١٩٢١
٧- لە شیوەنی ئیگناسیۆ سانشێز مایێس ١٩٣٥
٨- شاعیر لە نیویۆرك ١٩٤٠
٩- چیرۆکەکانی قەرەج (گۆرانیەکانی قەرەج) ١٩٢٨.
١٠- قەسیدە هەڵبژێردراوەکان ١٩٤١.
شانۆ و دراماکان:
١- خۆشەویستی بە بێ (پەرلێمپلین بەلیسا) ١٩٣١
٢- زەماوەندی خوێن ١٩٣١
٣- جادوی پەپولە ١٩٢٠
٤- خانووی بەرنابا ئەلبا١٩٣٦
٥- ژنی قەشەنگی پێڵاودروو ١٩٣٠
٦- ماریانا پینیدا ١٩٢٧
٧- کۆمیدیەکان ١٩٥٥
٨- یێرما ١٩٣٤