بۆساڵیادى مەرگى هونەرمەندى نەمر (مەرزیە فەریقى)
نەجم محەمەد:
پێش ئەوەى بچمە نااو بابەتەکەمەوە حەزدەکەم ئەوە بڵێم کەئەمە وەسف وستایشى دواى مەرگ و نەمانى هونەرمەند نیە بەڵکو ڕاستیەکە کە هونەرمەند هەتا خۆشى لەژیاندا بوومن هەستم بەم ڕاستیە کردووە وهەستم بەگەورەیی مەرزیە فەریقى کردووە وچەندین جار بابەتم لەسەر مەرزیە نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە ئەو دەمەى کەخۆى هێشتالەژیاندا بووەهەتا جارێکیان خۆم لە نزیکەوە یەکێک لە وبابەتانەى کەلەسەرم نووسیبوولەنزیکەوە خۆم پێشکەشم کردوو دامە دەستى زۆر سوپاسى کردم و زۆریشى پێ خۆشبوومن ئەو دەمەو ئیستاشى لەگەڵ بێت مەرزیەم بە قوتابخانەیەکى تایبەت زانیوە وپێم وایە کودەتایەکى جوانى کرد لە گۆرانى ژناندا.
دیارە خاتوو مەرزیەى نەمرجیاواز لە هونەرمەندە ژنەکانى پێش خۆى و دواى خۆى بیرى دەکردەوە و گۆرانى دەوت وهونەرى دەکردگۆرانیبێژە ژنەکان لە ڕابووردوو داوئێستاشى لەگەڵ بێت بەئیحساسێکى پیاوانەوە گۆرانیان دەوت ووەک پیاو گۆرانیان دەوت ووەک پیاو مخاتەبەى ژنیان دەکرد لەگۆرانیەکانیاندا واتە ئەمانیش وەک پیاو گۆرانیان دەوت بەبەژن وباڵا ولێو وپرچ وهتد ژنداوەک پیاو ئیحساسیان بەیان دەکرد بۆژن کەئەمەش کارێکى نەگونجاوە ئەمەڕێک وەک ئەوە وایە کەپیاو گۆرانى بڵێت بەسەر سمێل وکڵاو جامانەى پیاودابەڵێ لێرەدا مەرزیە دێت و ئەم کۆت وبەندە دەپسێنێت وئەو ڕێچکەیە دەشکێنێت کەژن بەئیحساسى پیاوانەوە گۆرانى بڵێت.
ئەو لەوبوارەدا کودەتایەک دەکات بەئیحساسێکى سادقانەى ئینسانیانەى ژنەوە گۆرانى دەڵێت ولەگۆرانیەکانیدا مخاتەبەى پیاودەکات نەک ژن بۆ نموونە لەگۆرانى (ئەى بێنن بێنن کەژاوە بێنن دەڵێ ئەو کوڕەمنداڵە ودڵى مەشکێنن نەک ئەو کچە منداڵە ودڵى مەشکێنن) لێرەدا مەرزیە وەک نوسراوى ئاسمانى سەیرى تیکستى فۆلکلۆرى ناکات وبەپیرۆزو نەگۆڕى نازانێت و دێت دەسکارى دەکات ئەوى بەلاى مەرزیەوە گرنگە وپیرۆزو گەورەیە بەهاى مرۆیی ژنە دیارە مەرزیە هەرلەخۆڕاو ولەڕێگەى سوتفەوە ئەم کارەى نەکردووە بەڵکو ئەو زۆر ئاگایانەو هوشیارانە ئەو کارەى کردووە ئەو خاوەنى فەرهەنگ وئایدیاو بیرکردنەوەیەکى جوانى ئینسانى بوو ئەو زۆر باش سیستەمى پیاو سالارى ناسیوە زۆر باش فەرهەنگ وکلووتورى کۆنەپەرستانە و دواکەوتوانەى کۆمەڵگاى ناسیوە وئەو بۆخۆى فیمینیستێکى چالاک وهوشیاربوو وخاوەن باکگراوندێکى باشى ڕۆشنبیرى بوو لەو مەیدانەدا هەڵوسوڕاو خەباتکارى مافەکانى ژن بوو وبۆخۆى خاوەنى چەند بەرهەمێکى هونەریە کەباس لەستەم وچەوسانەوەى ژن دەکات وباس لە ووشیارکردنەوەى ژن دەکات.
.مەرزیە زۆرباش خۆى ناسیبوو وەک ئینسانێکى خاوەن بەهاو کەسایەتى دەیڕوانیە ژن..لاى ئەو ژن بەها بوو نەک کاڵا ولەش و سیکس لاى ئەو ژن پلەیەکى بەرزى ئینسانى هەبوو نەک پلە دوویی لەبەرابەر پیاودا ئەو خەباتى بۆ یەکسانى نێوان ژن وپیاو دەکرد نەک بۆ سەنگەرگرتنى ژن وپیاو یەکترى ئەو بەپیاو ژنى دەگوت دەبێ سەنگەر لەسیستەمى پیاوسالارى وفەرهەنگى کۆنەپەرستانە بگرن نەک لەیەکترى ئەمەش لەهونەرەکەیدا ڕەنگى دابوویەوە بەڵێ ئەمە خاڵى جیاوازى مەرزیە یە لە گەڵ گۆرانیبێژە ژنەکانى دى ئەمەیە ڕچەشکێنى وتابۆشکێنى وکودەتاکەى مەرزیە بەداخەوە لەگەڵ ڕیزو حورمەتمدا بۆ هەموو گۆرانیبێژە ژنەکان چ ئەوانەى ڕابردوو چ ئەوانەى ئێستا چ ئەوانەى ماون چ ئەوانەى کۆچى دواییان کردوە هونەرو توانایى هونەرى وهاتنە مەیدانیان بەرز دەنرخێنم بەڵام بەداخەوە کەسیان وەک مەرزیە تەوزیفى ژنیان لە گۆرانیەکانیاندا نەکردووە وبەو ئیحساسەى مەرزیەوە گۆرانیان نەوتووە خۆ گۆرانى ژنان هەرئەوە نیە تۆ ڕەگەزى مێ بیت و دەنگێکى ناسکى ژنانەت هەبێ و جل و بەرگێکى جوانى ژنانەت لەبەردابێت وخۆو ڕازاندبێتەوە وپرچت بەردابێتەوە ولارولەنجەیەکى ژنانەى بۆبکەیت تەواو تۆ ئیتر بڵێت بەئیحساسێکى ژنانەوە گۆرانى دەڵێم ئەمە بەتەنیا بەس نیە وپێوەر نیە ئەوەى زۆر گرنگە لەپاڵ ئەمانەدا ئایدیاو بیرکردنەوە وفەرهەنگى ئینسانیە ..هەڵبژاردنى تیکستە کەدوور بێت و خاڵى بێت لە هەڵاواردن و سوکایەتى کردن بەژن و وێنا کردنى ژن وەک کاڵا و لەزەت وسیکس و لەش وخاڵێکى زۆر گرنگتر هەیەئەویش ئەوەیە کە گۆرانیبێژى ژن وەک مەرزیەدەبێ خۆى باش بناسێت و خۆى وەک کاڵاولەش نەبینێت و نمایش نەکات لە گۆرانى و کلیپەکانیدا بەداخەوە ئێستا هەندێک لە گۆرانیبێژە ژنەکان لە کلیپ و گۆرانیەکانیاندا وەک کاڵاو لەش و سیکس خۆیان نمایش دەکەن…بەداخەوە هەندێ لە و کلیپانە لە نمایشى جل و بەرگ و ریکلامى شامپۆوعەتر وگرتەى ووروژاندنى سیکسى دەچن نەک کارى هونەرى بەداخەوە ئەمە گەورەترین کارەساتە کەهونەرمەندێکى ژن ئەوەندە هوشیارى نەبێت خۆى وەک کاڵاو سیکس ببینێت و هەمان تیڕوانینى سیستەمى پیاوسالارى و نیزامى سەرمایەدارى هەبێت بۆخۆى وەک ژنێک بەڕاستى جوانى هونەرو پیشکەوتن و تازەگەرى هونەر ئەوە نیە تۆ خۆت ڕووت کەیتەوە ونمایشى جەستەى خۆت بکەیت بەڵکو جوانى وپێشکەوتن وتازەگەرى وداهێنان ئەوەیە کەتۆ یاخى بیت لە و سیستەمەولەو فەرهەنگە کۆن وداواکەوتوە وڕەچەشکێنى بکەیت ولەهونەرەکەتدا بەهاو ڕێزو حورمەتى ئینسانى بۆژن بگیڕیتەوە وبدەیتەوە بەژن وژن وەک ئینسانێکى خاوەن ئیرادەو توانایى نمایش بکەیت نەک هەمان فەرهەنگى نائینسانى سیستەمى سەرمایەدارى و پیاو سالارى نمایش کەیتەوە .
بەڵێ مەرزیە لەهونەرەکەیدا حورمەت و ڕێزو بەهاوئیرادەى ئینسانى بۆ ژن گەڕاندەوە ونمایش کرد تۆ گوێ لە گۆرانیەکانى بگرن تەماشاى کلیپەکانى بکەن وگوێ لە تێکستى گۆرانیەکانى بگرن بزانن یەک شت دەبین و دەبیستن کەمەرزیە وەک کاڵا ولەش خۆى نمایش کردبێت ؟! بۆیە داواکارم هونەرمەندە ژنەکان ڕێچکەى مەرزیە بگرن و سوود لە قوتابخانە فەرهەنگى و فیمینستى و هونەریەکەى وەربگرن دیارە من لەگەڵ تازەگەرى وپێشکەوتن وستاتیکاى هونەرى وئازادى پۆشینى جل وبەرگدام بەڵام ئەوەى ئەو کۆمەڵە گۆرانیبێژانە دەیکەن ناچێتە ئەم خانەیەوە بەڵکو دەچێتە خانەى تەماشاکردنى ژن وەک کاڵا نەک بەها ئەمەش جۆرێکە لە ستەم بەرامبەر بەژنان لەلایەن ژنان خۆیانەوە وئەمەش خزمەتێکى گەورەدەکات بەمانەوە وگەشەکردنى فەرهەنگ وسیستەمى کۆنەپەرستانەى پیاو سالارى وکۆت وبەندکردنى زیاترى ژنان وچەوساندنەیان وشێواندنى پەیامى ڕاستەقینەو ستاتیکى هونەر کەپەیامێکى ئینسانیە..