برای به‌ڕێزم / كاك كۆسره‌ت ره‌سول علی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (پێگاسۆسی زێرین ) له وڵاتی ئیتاڵیا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمت ئاراسته ده‌كه‌م .
وه‌ك دیاره ئه‌و خه‌ڵاته له‌ئاست قوربانیدان و خه‌باتی جه‌نابتانه كه پێمان وایه ئه‌مه‌ش له پای گیانی نیشتیمان په‌روه‌ری و له خۆبووردوویی به‌رێزتانه له پێناو خه‌باتی به‌رده‌وامتان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌مان هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته ده‌سكه‌وتێكی تره بۆ گه‌لی كوردستان . له هه‌مان كاتدا به‌ده‌ستخستنی ئه‌م شه‌رافه‌ته مایه‌ی ستایشی هاوڵاتیانی كوردستانه ، نكۆلی ناكرێ مێژووی تێكۆشان و ماندووبوونتان پره له قوربانیدان و به‌رگری كردن له خاك و نیشتیمان كه ئه‌نجام ئه‌م قوربانیدانانه‌ش مێژوو به‌شانازیه‌وه ده‌ینووسێته‌وه .
جارێكی دیكه پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی به‌ناو و ده‌نگی (پێگاسۆسی زێرین ) وهه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌ی 2017 هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشت بۆده‌خوازم و هیوادارم ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
برات /مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان