رێكخراوێكى تایبه‌ت به‌خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم له‌برى ئه‌وه‌ى هاوكارى كه‌مئه‌ندامان بكات له دابینكردنى هه‌لى كار، كه‌چى كێشه بۆ كه‌مئه‌ندامان دروست ده‌كات له شوێن كاره‌كانیان.
به‌رهه‌م محه‌مه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوى كاردۆز تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژیانى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له دۆخێكى زۆرخراپدایه، به تایبه‌تى له دواى ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكرده‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان دروستكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند،”هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له‌چاكردنى مووچه یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كانه‌وه ده‌ستى پێكرد كه‌له راستیدا ده‌بوایه له‌كه‌سه پله باڵاكانه‌وه ده‌ستى پێبكردایه كه ئه‌مه غه‌درێكى گه‌وره بوو دژبه كه‌مئه‌ندامان ئه‌نجامدرا”.
سه‌رۆكى رێكخراوى كاردۆز وتیشى،”هه‌رخاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت بیه‌وێت كارێك بۆ خۆى ده‌سته‌به‌ربكات له برى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت هاوكارى بكات، كه چى كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كرێت و له‌شوێن كاره‌كه‌ى رووبه‌رى ده‌ركرن ده‌بێته‌وه”.