بەبۆنەی ٣٥ ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەر لەبەیانی رۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٢\١٢\٢٠٢٠ ، شاندێکی بزووتنەوەکەمان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکیشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی حزبەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پیشوازییان لێکرا .
لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پەیامی پیرۆزبای و بروسکەی مەکتەبی سیاسیان پێڕاگەیاندن.