لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن سەردانی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا

سەردانی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (13\2\2023) وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی ، سەردانی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری هەدەپەیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن نوێنەرانی هەدەپە و سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە بەگەرمی پێشوازیکران .
لای خۆیانەوە وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، هەموو ئامادەییەکی خۆیان ڕاگەیاند بەهاوکاری بە خەڵکی بەئیرادەی باکور و ڕۆژئاوا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو زەرەر و زیانێکی گەورەی گیانی و مالیان لێکەوتووە و جەختیشیان لەسەر ئەوەکردەوە ئەرکێکی ٨ گەورەیە لەو ڕۆژگارەدا لەپشتیانەوە بوەستین .
جێگای باسە سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە سوپاسی هەڵوێستە نیشتیمانی و ئینسانیەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لەهەموو بارودۆخەکاندا .
0 FacebookTwitterPinterestEmail