لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن راگەیەنراوی رۆژنامەوانی كۆبونەوەی هاوبەشی لایەن و كەسایەتیەچەپەكان

راگەیەنراوی رۆژنامەوانی كۆبونەوەی هاوبەشی لایەن و كەسایەتیەچەپەكان

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

لە رێكەوتی 9ی ئازاری 2019 لە شاری هەولێر ،لە بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لایەن و كەسایەتیەچەپەكانی كوردستان ئەنجامدرا لە بارەی (چۆنیەتی كاری هاوبەشی كەس و لاینەچەپەكان لە هەلومەرجی ئەمرۆی كوردستاندا) . لە كۆبونەوەكەدا هەریەكە لە حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان و رێكخراوی بەدیلی كۆمۆنیستی و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و چەندین كەسایەتی نوسەرو مامۆستای زانكۆ و هەڵسوراوی چەپ و كۆمۆنیستی بەشداربوون . ئەنجامی كۆبۆبونەوەكە لەسەرئەوە هاوڕابوون لە داهاتوودا لەسەر مەلەفەكانی پەیوست بە ژیانی كۆمەڵگا بۆ پاراستن و داكۆكی كردن لە مافی چین و توێژە پەراوێزخراوەكان كاری هاوبەش ئەنجامبدەن، لەو بارەیشەوە كۆبونەوەكان درێژەی دەبێت .

هەولێر 9ی ئازاری 2019

0 FacebookTwitterPinterestEmail