یاڵتشن ئاكتۆغان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به خه‌باتی چه‌كداری كورده‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردی تێیدا ئاماده‌بوون، رێككه‌وتنامه‌یه‌ك راگه‌یه‌ندرا كه به‌و ێیه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له به‌هاری داهاتوودا داوای چه‌كدانان له باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه ده‌كات.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه كه دوای نێوه‌ندگیری و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی گه‌ل دیموكراتی هاتووه‌ته كایه‌وه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر 10 خاڵ كه له‌نێوان هه‌ردوولادا جێبه‌جێ بكرێت وه‌كو نه‌خشه‌رێگای سیاسی؟
له گرنگترین خاڵه‌كانی نێو رێككه‌وتننامه‌كه‌یش بریتین له “پێداچوونه‌وه به ناسنامه‌ی هاونیشتیمانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو” كه ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌كانی رابردوودا جێگای مشت‌ومڕ بوو سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی كورد.
رێككه‌وتننامه‌كه كۆتایی به سێ ده‌یه له شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌هێنێت له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و پارتی كرێكارانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كه له ساڵی 1999ه‌وه له دوورگه‌ی ئیمریالی له زینداندایه.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت كه پارتی گه‌لی دیموكراتیك رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و پارتی كرێكارانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ساڵی 2012ه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌وڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێكردبوو.
سه‌رچاوه: سكای نیوزی عه‌ره‌بی