له”كۆبانێ”وه بۆ ئه‌سحابه‌سپی، له‌بری چادرو كامپ، هۆتێل‌و پێڵاویان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه ژیانی دو خێزانی كوردی سوریایه كه له‌شاری كۆبانێوه په‌ناهه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان بون، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی كامپ‌و رێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌كی خه‌ڵكی خۆبه‌خش نه‌بون، به‌ڵكو سه‌نته‌ری شاری سلێمانیان هه‌ڵبژارد بۆ ژیان، ئێستا ئه‌وان پێڵاو بۆیاخكردن ده‌یانژێنێت.
كه به‌قادرمه‌ی هۆتێله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتین هێنده‌ی له‌ماڵێكی وێرانه ده‌چو، له‌هۆتێل نه‌ده‌چو، چه‌ندین خێزانی كوردی سوری تێدابو، راڕه‌وی هۆتێله‌كه به‌جلی ره‌نگاوڕه‌نگی ئاواره‌كان رازێندرابۆه‌وه، ئه‌وان له‌بری ته‌ناف بۆ وشككردنه‌وه‌ی جله‌كانیان، په‌نجه‌ره‌كانیان كردبوه ته‌ناف، به‌ته‌نیشتی یه‌كێك له‌ته‌نافه‌كانه‌وه ماڵی زه‌ینه‌ب بو كه له‌شاری كۆبانێوه گه‌یشتبونه گه‌ڕه‌كی ئه‌سحابه‌سپی له‌سلێمانی.
زه‌ینه‌ب‌و چوار منداڵه‌كه‌ی له‌ژورێكی تاریكدا دانیشتبون‌و لایتێكی بچوكیان هه‌ڵكردبو، منداڵه‌كانی له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌وه ده‌یانڕوانییه بازاڕی ئه‌سحابه‌سپی، كه پڕه له‌جۆره‌ها خواردن‌و ئه‌وانیش ناتوانن بیكڕن.
زه‌ینه‌ب باسی له‌وه‌كرد كه خێزانه‌كه‌یان له‌شه‌ش كه‌س پێكدێن، مێرده‌كه‌ی (فایه‌ق)، منداڵه‌كانی (ده‌حامی 12 ساڵ‌و نه‌جمه‌ی 11 ساڵ، محه‌مه‌دی 6 ساڵ، بچوكه‌كه‌شیان فه‌رحان كه ته‌نها ته‌مه‌نی5 مانگ بو)، له‌ژورێكی 3 به2,5مه‌تری هۆتێل (بابۆسی)دا درێژه به‌ژیان ده‌ده‌ن.
زه‌ینه‌ب كه‌به‌رده‌وام ساوا شه‌ش مانگانه‌كه‌ی له‌باوه‌شیدا راده‌ژند، وتی: “لێره ژیانمان قورسه، بۆ هه‌ر رۆژێك مانه‌وه (25 هه‌زار) دینار ده‌ده‌ین به‌كرێی ئه‌م ژوره، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كیش باشین، چونكه مێرده‌كه‌م‌و كوڕێكم كاری بۆیاغچێتی پێڵاو ده‌كه‌ن‌و كچه‌كه‌شم كلینێكس ده‌فرۆشێت، ئه‌مانه ده‌مانژێنێت”.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (ده‌حام)، رۆژانه له‌كاژێر 8:00ی به‌یانییه‌وه ده‌چێته لای چایخانه‌یه‌كی ناو بازاڕ داده‌نیشێت‌و پێڵاو بۆیاغ ده‌كات‌و ئێواره كاژێر 5:00 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت، “له‌كۆبانێ له‌قوتابخانه بوم له‌پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی، ئێستا لێره قوتابخانه نییه بخوێنم، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ناتوانم، چونكه ده‌بێت كاربكه‌م بۆ گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌م”. به‌ڵام ئه‌و هێشتا ئومێدی به‌ژیان‌و گه‌ڕانه‌وه هه‌بو بۆ زێدی خۆیان‌و به‌پێكه‌نینه‌وه وتی “له‌كۆبانی دوای قوتابخانه له‌گه‌ڵ باوكمدا كاری حه‌ماڵی‌و بلۆك داگرتنم ده‌كرد، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆبانێ، كۆبانێ زۆر خۆشه، خوایه‌گیان داعش بمرێت”.
له‌ته‌نیشتی ژوره‌كه‌ی ئه‌مانه‌وه، خێزانێكی دیكه‌ی (7 نه‌فه‌ری) شاری كۆبانێ له‌نێو ژورێكی 3 مه‌تریدا ده‌ژیان، ئه‌ویش خێزانی ئه‌حمه‌د خالد بو كه له‌گوندی ته‌لشه‌عیری ئه‌و شاره‌وه هاتبون.
ئه‌حمه‌د ئاوێنه‌یه‌كی بچووكی به‌ده‌سته‌وه‌بو خه‌ریكی به‌ستنی جامانه‌یه‌كی سوور بو به‌سه‌ریه‌وه، منداڵێكی بچووك به‌باوه‌شی كچه شه‌ش ساڵانه‌كه‌یه‌وه بو، له‌سوچی ژوره‌كه‌شه‌وه كوڕێك ناوی (موئه‌یه‌د) بو به‌قاچێكی شكاوه‌وه راكشابو، به‌وته‌ی باوكی ده‌رگایه‌كی ئاسن كه‌وتوه به‌سه‌ریدا.
ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 35 ساڵ چیرۆكی ژیانیان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت “پێش ئه‌وه‌ی داعش بێت، سێ مانگ له‌قامیشلۆ چه‌كداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بوه، دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ گونده‌كه‌مان له‌كۆبانێ، كه له‌وێ كارم راوكردنی ماسی بو، ژیانم زۆر خۆش بو، به‌ڵام كه داعش هات ئێمه هه‌ڵهاتین‌و رامانكرد”
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌نجه كه هاتونه‌ته باشوری كوردستان سه‌ردانی كامپی عه‌ربه‌تیان كردوه بۆ مانه‌وه، به‌ڵام پێیانوتون جێگا نه‌ماوه، به‌ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و له‌و هۆتێله جێگیر بون، كه بۆ هه‌ر شه‌وێك مانه‌وه 20 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن.
ئه‌حمه‌دیش كاری بۆیاخچێتی ده‌كات لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی بازاڕی سلێمانی، له‌باره‌ی بژێوی ژیانیانه‌وه وتی “من ئه‌و كاره ده‌كه‌م‌و دو كوڕم له‌نێو بازاڕه‌كه عه‌لاگه ده‌فرۆشن، به‌هه‌رسێكمانه‌وه رۆژانه 25-30 هه‌زار دینار په‌یداده‌كه‌ین “.
ئه‌و خێزانه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مافی مانه‌وه‌یان پێدراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ رێكخراوێك سه‌ردانی نه‌كردون‌و لێیانی نه‌پرسیوه‌ته‌وه.
ئا: ئیحسان مه‌لا فوئاد