سه‌جا دلێمی ئه‌و ژنه‌ی پێشتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كردووه، چه‌ندین نهێنی تایبه‌تی له‌سه‌ری ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌دزی ژنی یه‌كه‌مه‌وه، ژنی دووه‌می هێناوه. هه‌روه‌ها به‌غدادی به تیرۆریست ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت بۆ ژنی یه‌كه‌می خراپ بوه‌و ئه‌میش له‌ده‌ستی هه‌ڵهاتووه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به داعش كه تۆمه‌تباری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه كه دواترینیان هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بوو كه نزیكه‌ی 35 كوژراو‌و 300 برینداریان لێكه‌وته‌وه.
سه‌جا ته‌مه‌نی 28 ساڵه، پاش زیندانیكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له سوریا، له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیل به‌دیل ئازادكرا له‌سه‌ر سنوره‌كانی لوبنان و سوریا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره‌دا.
په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی سویدی، دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌جا ئه‌نجامداوه كه تیایدا چه‌ندین لایه‌نی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئاشكراده‌كات.
له‌كاتی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م دیداره مه‌رجه‌كانی سه‌جا كه هاوسه‌ری ئێستای له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌وه بوو كه له‌شوێنێكی دوور له‌خه‌ڵك و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، دیداره‌كه ئه‌نجامبدرێت.سه‌جا دلێمی ده‌ڵێت: “ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌مومژاوی هه‌بوو، زاتی ئه‌وه‌م نه‌بوو كه مشتومڕی له‌گه‌ڵ بكه‌م”
هه‌روه‌ها وتی : “ئێواران كه ده‌هاته‌وه ماڵ، پێكه‌وه نانی ئێواره‌مان ده‌خوارد. به‌گشتی، به‌س پرسیاری شتی گشتی ده‌كردو هه‌ر فه‌رمانی ده‌كرد. “
له‌كاتی ئه‌م قسانه‌دا سه‌جا سه‌یری مێرده تازه‌كه‌ی ده‌كرد كه له‌ناو ده‌رگاكه‌دا ته‌ماشای ده‌كرد.
سه‌جا زیاتر وتی: “به‌غدادی كه‌سێكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وت. چۆن بووه به ئه‌میری مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی له‌جیهاندا؟. ئه‌وه به‌لای منه‌وه سه‌یره”.
ئه‌م ژنه په‌روه‌رده‌ی خێزانێكی كۆنه‌پارێز بووه‌و پێش شوكردنی به به‌غدادی جارێك شویكردووه‌و یه‌كه‌م مێردی ناوی فه‌لاح ئیسماعیل جاسم بووه كه پاسه‌وانی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق بووه.
پاش روخانی رژێمی سه‌دام، فه‌لاح و هاوڕێكانی، گروپی سوپای به‌رگریی راشیدینیان له‌دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عیراق پێكهێنا. ساڵێك پاش هاوسه‌رگیرییان، دوو مندڵیان بووه به‌ناوی عومه‌رو ئوسامه. به‌ڵام دواتر فه‌لاح له‌ساڵی 2003 كوژراوه.
رۆێك مێردی پوری دێت بۆلای باوكی ئه‌م ژنه و پێی ده‌ڵێت كه‌سێك به‌دوای بێوه‌ژنێكدا ده‌گه‌ڕێ كه ئه‌ویش مامۆستای زانكۆ بووه به‌ناوی هیشام محه‌مه‌د كه دواتر ده‌بێته ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
پاشان سه‌جا شوی پێكردووه‌و ده‌ڵێت: “هه‌موومان له‌شوقه‌یه‌كدا بوین له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی من و ژنی یه‌كه‌می. من نازانم، ئه‌و پیاوه چالاكی سیاسی نه‌بووه.”
خێزانی سه‌جا به‌هۆی دۆخی توندوتیژیی عیراقه‌وه رۆشتووه بۆ سوریا. مێردی یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه كوژراوه‌و مێردی خوشكێكی تریشی بێسه‌روشوێن بووه.
سه‌جا دلێمی به رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی سویدی وتووه: “مێرده‌كه‌م (به‌غدادی) له‌سه‌ر رابردووی خۆی زۆر قسه‌ی نه‌ده‌كرد. له‌زانكۆ به رۆژدا خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاین و شه‌ریعه بووه‌و جارجاره ده‌ڕۆشت و ونده‌بوو”.
وتیشی “ژیانم ناخۆش بووه له‌گه‌ڵ هیشام محه‌مه‌د (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی)و په‌یوه‌ندییه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ودا روكه‌شی بووه، به‌ڵام منداڵه‌كانی زۆر خۆش ده‌ویست و منداڵه‌كانیش وه‌ك پێشه‌نگ سه‌یری ئه‌ویان ده‌كرد”.
سه‌جا دلێمی زیاتر وتی: “ژیانم ناخۆش بوو چونكه به ژنی یه‌كه‌می نه‌وتبوو كه ژنی به‌سه‌ردا دێنێت. دوای سێ مانگ به‌جێمهێشت. به‌ڵام من دووگیان بوم به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌مه بزانێت. ئه‌توانیت بڵێیت من له‌ده‌ست ئه‌و رامكرد. به‌جێهشتنی په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تییه‌وه نه‌بوو. من به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم. ئه‌مه بۆ ژنی یه‌كه‌می زۆر بێویژدانی بوو. ئه‌و واته ژنی یه‌كه‌می زۆر بێتاقه‌ت بوو بۆیه جێمهێشت”.
دواتر سه‌جا ده‌چێته‌وه بۆلای خێزانی مێردی یه‌كه‌می. له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌غدادی خۆش ویستووه، ئه‌م ژنه وتی نه‌خێر. “نه‌خێر من عاشقی ئه‌و نه‌بووم. كه‌سێكی ته‌مومژاوی بوو”.
پاش له‌دایكبونی یه‌كه‌م منداڵی له به‌غدادی كه ناویان نا هاجه‌ر. به‌غدادی له‌ساڵی 2009 داوایكردووه سه‌جا بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای به‌ڵام رازی نه‌بووه. ئه‌وه‌ش دوا په‌یوه‌ندی نێوانیان بووه.
حكومه‌تی سوریا ده‌ڵێت، باوكی سه‌جا یه‌كێكه له‌به‌رپرسانی به‌ره‌ی نوسره كه له‌دژی رژێمی سوریا ده‌جه‌نگێت.
له‌مانگی ئازاری 2014، پاش به‌سه‌ربردنی شه‌ش مانگ له‌زیندانێكی سوریا، سه‌جا له‌گه‌ڵ 151 ژنی تر، له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕێك له‌نێوان نوسره‌و رژێمی به‌شار. له‌و پرۆسه‌یه‌دا نوسره 13 ژنه‌قه‌شه‌ی ئازادكرد كه له‌مانگی 12ی ساڵی 2013 رفێنرابوون.
سه‌جا وتی: “براكه‌م بوو كه منی ئازادكرد له‌زیندان، چونكه یه‌كێك له‌به‌رپرسانی نوسره‌ی ده‌ناسی”.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنیشی، سه‌جا ده‌ڵێت، پاش تێپه‌ڕبونی دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ناخۆی سوریا، هاوینی 2013 چووه بۆ دیمه‌شق به‌مه‌به‌ستی بینینی خێزانه‌كه‌ی.
عه‌بدولحه‌مید ئه‌لدوله‌یمی كه باوكی سه‌جایه له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا بازرگان بووه‌و دواتر چووه بۆ سوریا.
سه‌جا كه رۆیشتووه بۆ بینینی باوكی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریاوه ده‌ستگیركراوه.
باوكی تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌ڵ نوسره‌ی خراوه‌ته پاڵ بۆیه سه‌جایان ده‌ستگیركردووه. به‌وته‌ی ئه‌م ژنه ئه‌وان به‌نیازبون له‌ڕێگه‌ی “منه‌وه باوكم ده‌ستگیربكه‌ن”.
سه‌جا دلێمی وتی: “كه له‌زیندان هاتمه ده‌ره‌وه بینیم خالیدی برام كه‌سێكی زۆر به‌هێزه‌و باوه‌شی پێداكردم و من نه‌مناسییه‌وه. ئه‌و وتی خالیدم و ده‌ستمكرد به گریان”.
هه‌روه‌ها وتی: “دواتر سوپای سوریا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لقه‌له‌مون له‌خۆرئاوای سوریا. من ده‌رچوم به‌ره‌و لوبنان و له‌سه‌ر سنور ده‌ستبه‌سه‌ركرام. چه‌ند وێنه‌یه‌كیان پیشاندام و وتیان ئه‌مه ئه‌ناسی؟، دواتر ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهانه،هاوسه‌رگیریم كردووه، زۆر توڕه‌بووم به‌شێوه‌یه‌ك كه كێشام په‌نجه‌ره‌كه‌دا”.
به‌رپرسانی لوبنان پكشنینی دی ئێن ئه‌یان بۆ هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌غدادی باوكی هاجه‌ره.ئه‌م ژنه یه‌ك ساڵ و سێ مانگ له‌زیندانی لوبنان ماوه‌ته‌وه. دواتر له‌سه‌ره‌تای دیسه‌مبه‌ری 2015 ئازادكرا.
ئازادكردنی له‌میانه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دیلدا بوو كه تێیدا 13 ئه‌ندامی نوسره له‌به‌رامبه‌ر 16 سه‌ربازی لوبنانیدا ئازادكران.
سه‌جا سه‌باره‌ت به ره‌وشی زیندانیكردنی ده‌ڵێت: “باسی زیندانی سوریا ناكه‌م كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا كردوم به‌ڵام له لوبنان كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا پێكه‌وه بوین، كه‌س ره‌فتاری خراپی له‌گه‌ڵدا نه‌كردوم”.
ئه‌م ژنه ئێستا به به‌غدادی ده‌ڵێت “سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریست” و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له برۆكسل رویاندا، دڕاندنه بوون.
له‌كاتی ئه‌م دیداره رۆژنامه‌وانییه‌دا هاجه‌ری كچی هاته ژوره‌وه كه كچێكی شه‌رمن نیه‌و قژی لوله وتی: “ده‌مه‌وێت بخوێنم و ببم به پارێزه‌ر یان ئارایشتگه‌ر”.سه‌جا ده‌ڵێت: “هه‌ركه‌س خراپ بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم و هه‌تكیان بكات، من به تیرۆریستی ئه‌زانم. هه‌موو دایكێك ئاوها بیرده‌كاته‌وه”
هاجه‌ریش ده‌ڵێت: “ئێستا من زۆر ده‌ترسم و ناچم بۆ قوتابخانه”.
سه‌جا به رۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌ڵێت: “پێیان وتوم ده‌توانیت بچیته‌وه بۆ شوێنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش یان له لوبنان بمێنیته‌وه”. به‌ڵام له لوبنان ماوه‌ته‌وه.