نەجم محەمەد:
ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی کوردستان لەچەندشاروشارۆچکەیەکی کوردستان لەبەرابەر نەدانی مووچەی سێ مانگ دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین..بەشێوەیەکی خۆڕسکانە و ناڕێکخراو دوور لەدەست تێوەردان و ئیعازی حیزبی بەدەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنەوە مامۆستایان ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی تر زۆر زیندوانەو هوشیارانەهاتونەتە مەیدان وئەمجارەیان دروشمەکانیان ..قسەکانیان دژی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیشەودەرکیان بەوە کردووە ئەوەتەنها خۆیانن کەبەڕیزی یەککگرتوی خۆیان دەتوانن ماف وداواکاریەکانیان بەدەست بێنن وجگە لەخۆیان هیچ ڕێکخراو لایەنێکی ناودەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن ناتوانن ئەو ئامانجەیان بۆ بهێننە دی واقیع و ئەزمونیش ئەمەی سەلماند..
ئەمرۆمامۆستایانی کوردستان زۆر زیندوو وبەئاگان بەڵام خاوەنی ڕێکخراوێکی مردوو وخەوتون ئەویش یەکێنی مامۆستایانی کوردستانە .تەنها ئەوکاتانە ئەم ڕێکخراوە تۆزێک خەبەری دەبێتەوە کەمامۆستایان دێنە سەرشەقام ودەنگی ناڕەزایەتی بەرزدەکەنەوە ئیتر ئەمانیش دەردەکەون ولەشەرمانا بەپەلە کۆبوونەوەیەک دەکەن وبەیاننامەیەکی شەرمنانە دەردەکەن ئەویش دوای ڕاوەرگرتن وڕەزامەندی حیزبەکانیان ئیتر دوای ئەوە دەچنەوە سووڕی متبوون و دەخەونەوە و دیارنامێننەوە..بۆیە ئەمڕۆ لە هەمووکات پێویست ترە کەمامۆستایانی کوردستان ڕێکخراوێکی سەربەخۆو ڕاستەقینەی خۆیان پێک بهێنن و دروست بکەن چونکە ئەم ڕێکخراوەی ئێستا ڕێکخراوی ڕاستەقینەی ئەوان نیە بەڵکو ڕێکخراوێکی حیزبیە وکاربۆ بەرژەوەندی و ڕەزامەندی حیزبەکان دەکات نەک بۆ بەرژەوەندی و ماف و داواکاریەکانی مامۆستایان .
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کەمامۆستایانی کوردستان ڕێکخراوبن و ڕیزەکانی خۆیان ڕێکخەن لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆدا و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن لە ڕێکخراوێکی نوێ دا وڕیزەکانی خۆیان جیاکەنەوە لەوڕێکخراوە حیزبیە کەوەک بارو مۆتەکەوایە بەسەر مامۆستایانەوە ئیتر بۆلەمەودوا نابێت مامۆستایانی کوردستان فریوی ئەم ڕێکخراوە بخۆن بەدەسەڵات وئۆپۆسزێۆنەیەوە کەکەسیان نوێنەری مامۆستایان نین بەڵکو نوێنەری بەرژەوەندی و حیزبەکانیانن ئەمانە کۆیلە و دیلی حیزبەکانیانن نابێت ئیتر مامۆستایان ڕێ بدەن بەمانە کەدەست وەردەنە کاروباری مامۆستایان وسواری شەپۆلی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندنەکانیان ببن و خۆیان بکەنە دەم ڕاست و نوێنەریان لەپێناو بەرژەوەندی و پۆست و حیزبەکانیاندا چەندین ساڵە مامۆستایانی کوردستان باجی نەبوونی ڕێکخراوێکی سەربەخۆ دەدەن.