كاتێ هاوڕێكه‌ی گیڤارا ماڵئاوایی لێ كرد گوتی “چاوه‌ڕوانت ده‌كه‌م خوێندنه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت و بگه‌ڕێته‌وه و پێكه‌وه كار بكه‌ین”، گیڤاره گوتی “نازانم ئه‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌ی به ڕێگه‌وه بینیم بواری ئه‌وه‌م پێ ده‌دات ئه‌و كاره بكه‌م”.
زۆرجار بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێت ئێمه چیمان له كه‌سانێكی وه‌ك گیڤارا كه‌متر یان زیاتر بێت. هه‌ر یه‌كه له ئێمه ڕۆژانه له هه‌ر كوێیه‌ك بین، له هه‌ر كاتێكدا بین، ئه‌و ناحه‌قییانه ده‌بینین و له‌ناویاندا ده‌ژین، یان ناحه‌قی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ین یان ناحه‌قیمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ. ده‌ڵێن ژیان ده‌وران ده‌ورانه و قوتابخانه‌یه‌كه بۆ ڕۆحی ناو جه‌سته‌كان. ڕۆحه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا شكست نه‌هێنن، ده‌یانه‌وێ دادپه‌روه‌ر بن، كه‌چی ئیدراك و عه‌قڵ ڕێگه‌یه‌كی تر به جه‌سته ده‌گرێ، سه‌رگه‌ردانی ده‌كات. زۆرجار مرۆڤه‌كان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات و پاره‌یان كه‌وته ده‌ست، ئیتر ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن. كه‌چی ئه‌و ڕۆحانه ته‌نیا یادكردنه‌وه‌ی ساته‌كانی پێش ده‌سته‌ڵات و موڵكداریی خه‌نده‌ی قووڵ و به‌خته‌وه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یان پێ ده‌به‌خشێت.
پێش ماوه‌یه‌ك هاوڕێیه‌كم له كوردستان گه‌ڕایه‌وه، هه‌ندێ له هاوڕێیانی سه‌رده‌می كولێژی بینیبوو، هه‌ندێكیان بوونه‌ته خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و پێگه‌ی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌دا. سه‌روه‌ت و ده‌سته‌ڵاتیان له نووسین نایه‌ت. كه لێم پرسی جا باسی چیتان ده‌كرد. باسی ڕۆژانی كۆلێژ؟. ئه‌وان ته‌نیا به باسكردنی ئه‌و ساتانه دڵیان ده‌كرایه‌وه و له دڵه‌وه پێده‌كه‌نین. كه منیان بینی شاگه‌شكه بوون، چونكه ئه‌و ڕابردووه‌م بیر ده‌هێنانه‌وه. حه‌زت ده‌كرد تۆش ئه‌و پله‌وپایه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان كه‌وتووه ده‌ستت بكه‌وێت؟ نا هه‌رگیز. له‌و دانیشتنهماندا بۆم ده‌ركه‌وت هاوڕێیانی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتم خۆیان ون كردووه. كه له بوار و شوێنی كاردا ده‌یانبینی كه‌سانێكی تووڕه و خۆبه‌زلزانن و كه‌سێ ناوێرێ پێیان بڵێ له‌ل، ئه‌گه‌ر نا بێ كار ده‌مێننه‌وه. حه‌زم كرد له شوێنی كاردا بیانبینم، چوومه لای یه‌كێكیان. سه‌رم سوڕما، به هاوڕێكه‌م گوت ده‌زانی من تۆ ناناسمه‌وه، تۆی دوێنێ ئێواره و دانیشتهكهمان له هوتێل زۆر جیاوازه له‌و كه‌سه‌ی ئێسته له به‌رده‌م مندا دانیشتووه، هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات، مردووت نه‌مرێ به خێرێ له ئه‌وروپاش ژیاوی. كه‌چی به پێكه‌نینه‌وه گوتی: ده‌زانی تۆش پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه نه‌گۆڕاوی هه‌روه‌ك جاران ساده و ساكاری. خۆ من نیازم وابوو داوات لێ بكه‌م بگه‌ڕێیته‌وه و كارێكی باشت بده‌مێ. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بیر بكه‌یته‌وه و كار بكه‌یت، لافاو ده‌تبات. بۆ ئه‌گه‌ر من ئاوها له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه نه‌جووڵێمه‌وه به پیاوم نازانن، هه‌ر گوێشم بۆ ناگرن. ئه‌م خه‌ڵكه... قسه‌كه‌م پێ بڕی و گوتم: هه‌ی عه‌مرت نه‌مێنێ، ده‌زانی بیرت چوو تۆش یه‌كێك بووی له‌م خه‌ڵكه، بیرت چوو هه‌ندێ جار پاره‌ی ئه‌وه‌مان نه‌بوو مانگی جارێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئێسته‌ش خانووه‌كه‌ت سێ قاته و چوار پاسه‌وانی كه‌سیت هه‌یه و ئه‌مه جگه له شته‌كانی تر كه له باس نایه. ته‌نیا پێم بڵێ كه‌ی دڵت خۆش بوو ئێسته یان جاران؟. سه‌یرێكی كردم به ده‌نگێكی نزم و خه‌مگینه‌وه گوتی جاران. له یادت چوو جاران ده‌تگوت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتم بكه‌وێته ده‌ست خۆم ده‌زانم چی ده‌كه‌م. نیازت هه‌بوو ئه‌مه بكه‌ی، پێم ناڵێی ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ته‌ت بۆ چییه؟ چۆن ده‌توانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه لێقه‌وماو و هه‌ژاره ببینی و خۆت به‌م جۆره بژیت. به پێكه‌نینه‌وه ته‌ماشایه‌كی كردم و گوتی دیاره هه‌ر له سه‌رده‌می ڕۆمانسییه‌تدا ده‌ژی، باوه‌ڕ بكه ئه‌گه‌ر تۆش ده‌سته‌ڵاتت بكه‌وێته ده‌ست، هه‌روه‌ك من ده‌بیت.
هه‌موو ئێواره‌كه له ژووری هوتێله‌كه نه‌هاتمه ده‌ره‌وه، وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانم نه‌ده‌دایه‌وه. قسه‌ی هاوڕێكه‌م گومانێكی سه‌یری به‌رامبه‌ر خۆم لا دروست كردم، بڵێی ڕاست بكات منیش وه‌ك ئه‌وم لێ بێت نیوه‌ی بودجه‌كه له خۆم و خێزان و كهسوكارمدا سه‌رف بكه‌م، به چكهچك باقی بودجه‌كه بۆ كاری داودهزگهكه سه‌رف بكه‌م. حه‌زم ده‌كرد فانووسه سیحرییه‌كه‌ی عه‌لی بابام ده‌ست بكه‌وێت و داوای لێ بكه‌م بۆ مانگێ بمكاته كه‌سێكی ده‌سته‌ڵاتدار، تا ئه‌و ڕاستییه‌م بۆ ده‌ركه‌وێت. ڕاكردن به دوای شته مادییه‌كان له ژیاندا ڕۆح ماندوو ده‌كه‌ن، هه‌ر ڕا ده‌كه‌یت و هه‌ر ڕا ده‌كه‌یت و به‌و سنووره ناگه‌ی كه به‌دوایدا سه‌رگه‌ردانی. منیش هه‌رگیز نامه‌وێ ڕۆحی خۆم به‌وه ماندوو بكه‌م، ڕۆحی من ته‌نیا به بینینی ئازاره‌كانی خه‌ڵك ماندوو ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا ناتوانم هیچیان بۆ بكه‌م. له‌وانه‌یه ده‌سته‌ڵات ئه‌و كاته باش بێت كه هه‌سته‌كانت نه‌خنكێنێ و چاوه‌كانت ورده‌كاری ژیانی خه‌ڵكی ببینێ. ده‌سته‌ڵات و پاره‌ت هه‌بێت و به‌شێك بیت له دایه ترێسا. خۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی نه‌بوو، به‌ڵام گه‌وره‌یی و به‌رزی ڕۆحی ده‌سته‌ڵاتێكی جیهانی پێ به‌خشی. گیڤارا ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ڕۆحی هه‌زارانه له دنیادا.